لە ڕێوڕەسمێکدا لە #هەولێر#، لە لایەن دەستەی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان =KTML_Bold=کۆڤان حەسەن=KTML_End= خەڵاتکرد.
دوای نمایشکردنی چالاکییەکانی لیژنەی پارالۆمپی کوردستان و کۆڤانی پاڵەوان، دیاری و ڕێزلێنان بەخشرایە زاهیر ڕەشید سەرۆکی لیژنەی پارالۆمپی و ڕەعد عەبدوڵڵای ڕاهێنەر، دواتر خەڵات و ڕێزلێنان بەخشرایە کۆڤان حەسەن.
کۆڤان تاکە وەرزشوانە لە مێژووی عێراقدا میدالیای زێری لە ئۆڵۆمپیاد بەدەستهێناوە بۆ وەرزشوانانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، هەروەها ساڵی 2020 بەشداری لە یارییەکانی پارالۆمپیی تۆکیۆ دەکات.[1]