=KTML_Bold=مستەفا بالی=KTML_End= وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕۆژی سێشەممە 03-12-2019 ڕاگەیاند: لە 17-10-2019 کاتێ ڕێککەوتن بۆ ئاگر بەست لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا واژۆکرا، دەوڵەتی تورک و چەتەکرێگیراوەکانی خۆیان پابەند نەبوون و زیاتر لە 200 جار ئاگربەستیا شکاندووە لەدەرەوە و ئەو ناوچانەیشی کە ڕێککەوتنیشی لەسەر کرابوو.
وتیشی: ئەو ناوچەیەی کە ناوی لێنراوە ناوچەی ئارام، تورکیا سەدان پێشێلکاری کردووە و هاوکات تورکیا و چەتەکانیش بەجۆرەها شێواز و ڕێگا و بە بەکارهێنانی درۆن و تۆپی دورهاوێژ هێرشی کردوەتە سەر هێزەکانی هەسەدە و ئاگربەستی شکاندووە و بۆیە هەسەدە بێدەنگ نابێت و بەم زووانە هەڵوێستی نوێی دەبێت لەسەر ئەو کارانە، تورکیا سەرەڕای داگیرکار پاکتاوی نەژادیشی دەستپێکردوە لەرووی زمان و کولتور و هێنانی خەڵکی بێگانە بۆ ناوچەکە و نیشتەجێکردنی و گۆڕینی میکانیزمی خوێندن و ناوی کوردی و ناوی شوێنەکان.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,317 car bînrawe