کتێبی (نووسینەکانی سەرۆک مام جەلال لەگۆڤاری خاکدا)یە کە زنجیرە وتارێکی هەڤاڵ مام #جەلال تاڵەبانی# یە لە گۆڤاری خاکدا بڵاوکراوەتەوە، ئەم وتارانە وێستگەیەکە لەوێستگە دەوڵەمەندەکانی ئەزموونی نووسینی هەڤاڵ مام جەلال لەناو ئەدەبیاتی کوردایەتی پێشکەوتنخوازدا. ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# و خاک بەهاوبەشی لە #23-04-2019# چاپ و بڵاویان کردۆتەوە.
لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە:
لەسەرەتاکانی دەستپێکی تەجرەبەی گۆڤاری خاک وەک بەشێک لەبڵاوکراوەکانی دەزگای خاک بۆ چاپ و ڕاگەیاندن، مام جەلال زنجیرە وتارێکی تایبەتی مێژوویی و بیرەوەریی خۆی بۆ گۆڤارەکە نووسی کە سەدایەکی باش و جوانی لەناو خوێندەوارانی گۆڤارەکەو هۆگرانی بیرەوەری ڕۆژانی خەباتی مام لەگەنجێتی و سەرەتاکانی حزبایەتی و کوردایەتی هاوچەرخدا هەبوو. لەو زنجیرە وتارەدا مام هەر بیرەوەری شەخسی خۆی ناگێڕێتەوە، بەڵکو لەگەڵیشیدا یادی تێکۆشەرانی ڕێی کوردایەتی و خەباتی ڕێکخراوەیی کورد لەناو پارتی و ململانێی فیکری و سیاسی ئەوێ دەمێی میللەتەکەمان دەکاتەوە، یادەوەری خەباتی خۆی لەگەڵ خەباتی دەستەجەمعی تێکۆشەرانی گەلەکەمان ئاوێتە دەکاو کۆی دیمەنی بزووتنەوەی خویندکاری، ڕێکخراوەیی هۆشیاری و جەماوەری لەکۆیەو کوردستان و تەواوی عیراق لەتابلۆیەکی ڕەنگ و ڕەنگی سەوزو سوور، خاکەڕا تیکەڵ دەکات بەجۆرێک گێڕانەوەکە هەر گێڕانەوەیەکی بیرەوەری یان بەسەرکردنەوەی مێژوو نەبێت. [1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,610 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!