وەرگێڕانی: #ڕەئوف بێگەرد#
ژیانی تایبەتی کافکا تراژیدیایەکە بۆخۆی، ئەو بەردەوام لەنێو ئازارێکی هەمیشەیی خۆخواردنەوە، گۆشەگیری، شکست، ترس، بێزاری لە کار و تەریکی لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی لەگەڵ باوکی و پاشان تەواوی خێزانەکەیدا ژیاوە. ئەو بێزار بووە لە پەروەردە خێزانيیەکەی، لە مامۆستا، لە هاوڕێ، لە ئۆفیسی کار و هەموو شتەکانی دەوروبەری. هەر لەم بارەیەوە لە نامەیەکیدا دەنووسێت: من کەسێکی داخراوم، کەمدووم، تەریک و ناڕازیم، ئەمانە لە بەدبەختيی منەوە نین، بەڵکو کاردانەوەی ئامانجەکانمە. من لەناو خێزانەکەمدا کە چاکترین و دلۆڤانترین کەسن، لە نامۆ نامۆترم. لە ساڵانی پێشتردا تێکڕا ڕۆژانە لە بیست وشە زیاتر قسەم لەگەڵ دایکمدا نەکردووە. جگە لە سڵاو هیچم لەگەڵ باوکم نەوتووە، لەگەڵ خوشک و شووەکانیاندا هەرگیز قسە ناکەم، ئەمە لەبەر دوژمنکاری نيیە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە هیچ شتێکم نيیە لەگەڵیاندا بیڵێم. جگە لە ئەدەب هەر شتێکی تر بێزارم دەکات و حەزی پێ ناکەم. توانای ژیانی هاوسەرگیریم نيیە. هەست بە هیچ شتێکی خێزانی ناکەم. کە میوانمان دێت وا دەزانم نامەردانە پەلامارم دەدەن. هەرگیز ژیانی هاوسەرگیری من ناگۆڕێت. کافکا لەوپەڕی نائومێدیدا پەنا بۆ مەحاڵ دەبات و دەڵێت: خۆزگه بکرایە مرۆڤ خەمەکانی خۆی لە پەنجەرەیەکەوە فڕێ بدایەتە دەرەوە[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,533 gånger