لێکۆڵەر: #فرمان عەبدولڕەحمان#
رۆژنامەگەریی تەلەفیزیۆنی؛ بەرهەمهێنانی ڤی تی و دۆکیۆمێنتاری
دوای یەک ساڵ لە نوسین و ئامادەکاریی لە کۆتاییدا ئەم کتێبەم ئامادەیە بۆ چاپ و پشت بەخوا #22-04-2019# کە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیە بڵاودەبێتەوە..
ئەوەی لەم بەرهەمەدا گرنگە ئەوەیە کە بەشێوەیەک نوسراوە بۆ ئەوەی وەکو ڕێبەرێکی پراکتیکی بواری ڕۆژنامەگەری تەلەفیزیۆنی لەبەردەستی ڕۆژنامەنوسان و ئارەزوومەندان و خوێندکارانی زانکۆدا بێت.
لەم کتێبەمدا کە 272 لاپەڕەیە تەنها پشتم بە بابەتی تیۆری و کتێبەکان نەبەستووە بەڵکو ئەم کتێبە بەرهەمی چەندین ساڵ کاری مەیدانی و بینینی دەیان کۆرس و ڕاهێنان و سەردانی مەیدانی چەندان تەلەفیزیۆنی گرنگ و موعتەبەری دونیان لەوانە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی و جەزیرەی قەتەری و دۆیچەڤێلای ئەڵمانی و ئێن تیڤی تورکی.. هەوڵمداوە ئەوەی فێری بووم لە چوارچێوەی ئەم کپێبەدا جێی بکەمەوە.
راستە ئەم کتێبە هەردوو تەوەری بەرهەمهێنانی ڤی تی و دۆکیۆمێنتاری باس دەکات بەڵام کتێبەکە پانتاییەکی بەرفراوانە دەربارەی هەموو بابەتە گرنگەکانی بواری ڕۆژنامەوانی تەلەفیزیۆنی. دڵنیام جێگەی ڕەزامەندی خوێنەران دەبێت. [1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,338 times
Write your comment about this item!