لە فەرەنسیەوە: ماکوان کەمال
سەد ساڵ تیپەڕ دەبێت بەسەر ساڵی 1793 کە دوژمنانی چینی خەڵکی کرێکار؛ تزارەکان، پادشاکان، خانەدانەکان، شازادەکان، خاوەن کارگەکان، وە هەموو سەرمایەدارەکانی تر. ناتوانن بیر لەو دەمە بکەنەوە، و نەترسن و نە تۆقن. هەرکات وشەی “ساڵی 1793” بەکاردەهێنرێت گیانیان دێتە لەرزین! ئەم ترسەیان بۆ؟
لەبەر ئەوەی لەم ساڵەدا، چینی کرێکار لە فەرەنسا و بەتایبەتی لە پاریسی پایتەخت دەستیان کرد بە ڕاماڵینی هەموو ئەو هەرەمە پادشاییانە، و کۆتایی بە چەوساندنەوە و تەوقی سەد ساڵە هێنا، وە سەرەتای دەسپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ و ئازاد بوو. [1]