ڕێژەی هاوردەکردنی پەلەوەر و ئاژەڵ کەمدەکرێتەوە
📊 统计和调查
ئاوات محەمەد، قائیمقامی
سلێمانیسلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبووەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە هاوردەی پارێزگاکە دەکرێت.
دەربارەی بەربوومی ناوخۆیی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: وەک هەمیشە بایەخ و گرنگی تەواو بەبەروبومی خۆماڵی و پرۆژە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان دەدەین.
لای خۆشیەوە ڕزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی وتی: بەهۆی زۆربوونی پرۆژە کشتوکاڵییەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ، پشتگیری لە جوتیاران و پرۆژە کشتوکاڵییەکان، لە ئێستادا بەرووبومە پەلەوەرییەکان تا ئاستی لەسەدا 90 بەرهەمی ناوخۆ پڕدەکاتەوە.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، لە هاوردەکراوەکان ڕەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و کەمبوونەوەی بەکارهێنان لەوەرزەکاندا کراوە، هەربۆیە لیژنەکە بۆ ئەم مانگە بڕیاریداوە 300 تۆن مریشکی بەستوو و 800 تۆن ماسی و 500 تۆن گۆشتی سور هوردەبکرێن و هەروەها ڕێگە بە هاوردەکردنی سێ هەزار و 750 سەر ئاژەڵ بدرێت و هاوردەکردنی هێلکەش هاوشێوەی مانگەکانی دیکە قەدەغە بکرێت.
[1] ⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!