داوا له هاووڵاتیانى ههرێم دهكرێت سهردانى چین نهكهن
باکووری کوردستان
-
لەیلا ئاشکانلەیلا ئاشکان چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA) بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ژنان لە شاری
وانوانەوە دەچوو بۆ
ئامەدئامەد، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە رێگادا و لە شاری تاتوان دەستگیریان کرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،
پەروین ئەدواییپەروین ئەدوایی چالاکوانی مەدەنیی کورد بەمەبەستی تێپەڕکردنی 2 ساڵ سزای بەندکران بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی (بەندیخانەی ژنان)ی
سنەسنە رەوانەکرا.
[1]
- نزیکەی 50
کۆڵبەرکۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە شەوی رابردووەوە لە بەفر و بۆراندا لە سنووری
سەقزسەقز -
پێنجوێنپێنجوێن ونببوون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جگە لە دوو کەسیان، هەموویان دۆزرانەوە. دوای گەڕان و بەدواداچوون، یەکێک لە کۆڵبەرە بێسەروشوێنبووەکان بەناوی (عوسمان فتوحی) بە مردوویی دۆزرایەوە. ئەو تەمەنی 51 ساڵە و خەڵکی تازاوای سەقزە. بەڵام هێشتا کۆڵبەرەکەی دیکە چارەنووسی نادیارە.
[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر چراغی کوڕی قادر، خەڵکی
بانەبانە و ئەندامی ئەنجومەنی پاژین، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و پاش دەسبەسەرکردنی، دەستیان بەسەر مۆبایلی خۆی و ژنەکەیدا گرتووە.
[8]
باشووری کوردستان
- ئەمشەو لە سنووری ناوچەی داودەی سەر بە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو لە نزیک ناڵەشکێنە، دوو برا لەلایەن چەکدارانی
داعشداعشەوە رفێندران. رفێنراوەکان کوردن بە ناوەکانی قانع جەلال عیسا و هێمن جەلال عیسا و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە رفێنراون.
[4]
- ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو.
[4]
ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت: لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین گەشتەکانیان بۆ وڵاتی چین دوابخەن.
[2]
- بەهۆی گومانی نەخۆشییەوە، سێ هاووڵاتی چینی کە لە دوبەیەوە هاتبوون رێگەیان پێ نەدراوە لە فڕۆکەخانی
هەولێرهەولێرەوە دەربازی نێو هەرێمی کوردستان بن و گەڕێندراونەتەوە.
[3]
- دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بەفربارینەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
سلێمانیسلێمانی راگیران، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی گەشتەکان کرانەوە.
[2]
- شەوی رابردوو بەهۆی بەفربارینی زۆر لە زینی
وەرتێوەرتێ و گیرانی رێگاکە، چەندین هاووڵاتی لە بەفردا گیریان خواردبوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین دوای بەهاناوە چوونیان توانیان بە سەلامەتی دەربازیان بکەن.
[5]
- بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە گوندەکانی دۆڵی جافایەتی لە شارەدێی
سورداشسورداش دروست بووە، لەئێستادا تیمەکانی شارەوانی سورداش و سەرگەڵوو و تیمی کۆمپانیای شکار لە هەوڵی پاککردنەوەی رێگاکانی سنورەکەدان.
[6]
- رێکخراوی
ژنانی ئازادی کوردستانژنانی ئازادی کوردستان - رژاک، وەک هەموو ساڵێک، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان یادی 14یەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی لەیلا والی حسێن، ناسراو بە
ڤیان جافڤیان جاف، بە دروشمی لە سەر رێبازی ڤیانەکان، بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تێبکۆشە و گۆشەگیری تێکبشکێنە دەکاتەوە.
[7]
- بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی پشووی رەسمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەی شەهبای
عەفرینعەفرین تۆپباران دەکەن، فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
[7]
دەرەوەی کوردستان
- بۆ ئیدانەکردنی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە 8 شاری سوید چالاکی ئەنجامدران و کەرتی گەشتیاریی تورک بایکۆتکرا.
[1]
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەللاویی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق راسپارد.
[4]
- بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران- عێراق، لە ناوچەی شووشی ئەهواز، لاوێکی
کرماشانکرماشانی بەسەختی بریندار بوو.
[8]