دیداری مەولانا و سروتی خانەقای مەولەوی سازدەکرێت
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە هاتنی یەکەمین چوارشەممەی
چلەی زستانچلەی زستان، لە گوندی هەورامانی تەخت پۆل پۆل خەڵک لە میوانان و خەڵکی ناوچەکە روودەکەنە گوندەکە بۆ بەشداربوون لە جەژنی
پیر شالیارپیر شالیاردا کە چەندین سیمای ئایینی و کلتوری تێیدا بەرجەستە دەبن.
[4]
پیرشالیار.. جەژنێکی گەرم لەنێو کەشوهەوایەکی بەفراویدا
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شاپوور حەبیبی کوڕی عیسا و فەرزین رۆستەمی کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەر بە شاری
سنەسنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.
[6]
- شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک لەسنوری ناوچەی سۆماری سەربە پارێزگای
کرماشانکرماشان بەگوڕی 4.5 پلەی رێختەر روویدا.
[1]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی رێختەر لە شاری
نەغەدەنەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.
[1]
باشووری کوردستان
- دیداری مەولانا جەلالەدینی بەڵخی بۆ مامۆستا لهۆن قادر لەگەڵ گروپی تایبەت بە سروتی خانەقای مەولەوی لە
هەڵەبجەهەڵەبجە ساز دەکرێت و لە دیدارەکەدا سەرجەم تێڕوانینە بەرزەکانی مەولانا لەباری عەشق و مۆسیقا و دین و ئەدەب دەخرێنە روو.
[1]
- ئەمڕۆ لە شارەدێی
بێتواتەبێتواتە لەسەر کێشەیەکی کۆن، چەند کەسێک رێگە بە کوڕی فەرماندەیەکی سەربازیی دەگرن و بە دەستڕێژی گوللە دەیکوژن. بە وتەی کەس و کاری کوژراوەکە، قوربانیەکە ناوی فەرمانە و کوڕی لیوا سەمەد بێتواتیە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە. فەرمان سەمەد ئاژەڵدارە و بەیانی ئەمڕۆ کاتێک ئاژەڵەکانی بەرەو ناوچە شاخاویەکانی بێتواتە بردووە، چەند کەسێک کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە لەنێوانیان چونەتە سەر رێگای و کوشتویانە.
[5]
- لە گوندی دۆگورێ-ی سەر بە شارەدێی سنوونێی سنووری
شنگالشنگال، تەرمی ئەفسەرێکی هێزی پاراستنی ئێزیدخانی سەر بە حەیدەر شەشۆ، بە ناوی حوسێن خەلەف شڤان، دۆزرایەوە. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەو ئەفسەرە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەوی رابردوو کوژراوە.
[3][5]
- میخائیل بەگدانۆڤ، نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە
هەولێرهەولێر.
[5]
- بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندبوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە سنوورەکانی ئێران و لە هەرێمی کوردستانیش بڵاوبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە نزیک گوندی هۆشانی
گرێ سپیگرێ سپی لە سەر رێگای M4 هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵێکی خەڵکی مەدەنی. چەندین کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.
[2]
- سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، گوندی سۆخانکێ و ئاقیبە-ی سەربە شێراوە و گوندی ئم ئەلخێر لە ناوچەی تل تەمر بۆردوومان کرد.
[2]
- چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەل حەویجی سەر بە گرێ سپی هەڵیان کوتایە سەر ماڵێک و کەسێکیان بریندار کرد و دواتر فڕاندیان.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- پاش ئەوەی شارەزا ئەمریکییەکان لەبنکەی سەربازیی بەلەد لەعێراق کشانەوە، چیتر فڕۆکە ئێف شانزەکانی عێراق ناتوانن بەئاسماندا بسووڕێنەوە، بۆیە فڕینیان وەستێنرا.
[3]
- لە شاری لاڤرۆی یونان لە کۆڵانێکی نزیک لە بنکەیەکی پۆلیس کە وەکو ناوەندێکی داڵدەدانی پەنابەران بەکار دەهێنرێت، ژنێک کوژرا. ئەڤین ئەکرەم عەلی 35 ساڵ کە پەنابەرێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە لایەن بەهزاد عەلی هاوسەریەوە بە چەقۆ کوژرا.
[2] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan