$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هۆکاری گیانلەدەستدانی (مەجید ئیبراهیم) پێکدەهێندرێت.[2]
- لە گرین گەلەری لە شارۆچکەی #شارەزوور#ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ تابلۆکانی 15 شێوەکار کرایەوە. پێشانگاکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەری شارەزوورەوە کرابووەوە و تیایدا 50 تابلۆ نمایش کرابوو. بەشێکی تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازاری دایکان و منداڵانی کورد دەکرد، بەهۆی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی کە داگیرکەران بەسەر کورددا دەیهێنن، تابلۆی محەمەدی ڕۆژئاوای کوردستان-یش نمایش کرابوو، بەشێکی دیکەشیان تابلۆی سروشت و گوڵ و ئاژەڵ بوون.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاوڵاتییانی ناوچەی #حەسەکە# تەرمی شەهید ئیسماعیل ئەل-مستۆ (سەخر تل حەمیس) #شەڕڤان#ی #قەسەدە#یان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپارد. لە مەراسیمەکەدا هاوکات ناسنامەی 14 شەهیدی دیکەی قەسەدە کە لە باغۆز شەهید ببوون، ئاشکرا کرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- کوردستانیان و دۆستەکانیان ڕۆژی یەکشەمە لە فڕۆکەخانەی لاندسڤیتەری شاری گۆتەبورگی سوید کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا. چالاکوانان داگیرکەری دەولەتی تورکیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و داوایان لە گەلی سوید کرد گەشتیاری و کەلوپەلی تورکی بایکۆت بکەن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,601 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!