لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-01-2020
باکووری کوردستان
- شاهین ساغلام و ریدوان ئەزەر ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی
هەدەپەهەدەپە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ماڵەکانیان لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. هەروەها هاوسەری ریدوان ئەزەریش دەستگیرکرا. راگەیەنرا هاوسەری ئەزەر بۆ ماوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستبەسەرکرا و دواتر ئازادکرا.
[2]
- لە ناوچەی لیجەی
ئامەدئامەد و گوندەکانی پۆلیس و سەربازانی تورک 3 رۆژ لەمەوبەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و 12 کەسیان دەستەسەرکرد. دادگای سزای سوڵح 8 کەسی بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستن و لایەنگری رێکخستن' بۆ زیندان نێردران و ئەوانەی تر بە شەرتی کۆنتڕۆل ئازادکران.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پاش فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان لە تاران و شارە گەورەکانی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆپیشاندانەکان لە زانکۆی ڕازی
کرماشانکرماشان دەستیپێکرد و بەپێ زانیارییەکان زانکۆکە لە ئێستادا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە و خۆپیشاندانی خەڵکیش لە مەیدانی ئازادیی بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران. بە هەمان شێوە لە ئێستادا خەڵکی
سنەسنەش لە مەیدانی ئازادیی ئەو شارە دەستیان بە خۆپیشاندان و وتنەوەی دروشم کردووە.
[6]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
[3]
- ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری
کەرکوککەرکوک، لەبەردەم یەکەی سەرپەشتاری مامۆستایانی بەشی کوردی، گردبوونەوەیەکی نارەزایی ئەنجامدرا لەلایەن 'ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک' کە ئەم ئەنجومەنە ئەو مامۆستا دەرچوو و خۆبەخشانە لە خۆدەگریت کە دانەمەزراون.
[2]
- بەمەبەستی دەستگیرکردن و لەناوبردنی چەکدارانی
داعشداعش، پۆلیسی دیالە ئۆپر اسیۆنێکی فراوانی بۆ چەند ناوچەیەکی
خانەقینخانەقین دەستپێکرد.
[3]
- وتەبێژی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئاشکرایکرد، ئاسایشی
هەولێرهەولێر ئیدریس سەلیمئیدریس سەلیم-ی خستووەتە زیندانی تاکەکەسییەوە و ئەشکەنجە دراوە، دەشڵێت: مەترسی گیان لەدەستدانی ئەو ئەندامەمان هەیە.
[2]
- گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل لە روونکردنەوەیەکدا، رەتیکردەوە، حکومەتی هەرێم ئاگاداری پێشوەختەی له و هێرشە مووشەکییەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبووبێت، کە لە رابردوودا کرایە سەر بارەگاکانی دیموکرات لە سنووری شارۆچکەی
کۆیەکۆیە. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە هەولێر ئاگاداری پێشوەختەی هێرشی موشەکیی ساڵی 2018ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی. ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە.
[5]
- لە
خورماتووخورماتوو بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە هەشت کەس گیانیان لە دەستدا کە حەوتیان پۆلیسن و 10 پۆلیس و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوون.
[3]
- عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر کەیسی زیندانی سیاسی و بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە وەزارەت هەن و دەبێت یەکلایی بکرێنەوە. بە گوتەی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 800 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی دەرماڵەیان پێدەدرێت و هەشت هەزار کەسیش کەیسیان لە وەزارەتە و دەبێت یەکلایی بکرێنەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک نزیک گوندی دگری لە ڕۆژئاوای تربەسپێیان بۆردوومان کرد.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- لە تاران و شارە گەورەکانی وەک مەشهەد و شیزار خۆپیشاندانی گەورە دژی رژێمی ئێران بەڕێوەچوو.
[1]
- فیدراسیۆنی پەنابەران رایدەگەیەنێت: زۆرینەی ئەو پەنابەرانەی دوێنێ لە دەریای ئیجەدا گیانیان لەدەستداوە خەڵکی سوریان و کوردی رۆژاوان.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان