قوربانییە کوردەکانی ناو فڕۆکە ئۆکراینییەکەی تاران کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە...
باکووری کوردستان
- تۆڕی زمان و کلتور، لە هوتێل دەمیر لە شاری
ئامەدئامەد، یەکەمین کۆنفرانسی دەستپێکرد و وابڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت. لە کۆنفرانسەکەدا نزیکەی 200 کەس لە نوسەر، ئەکادیمیسیەن، خوێندکار، راگەیەندکار، دەزگاکانی ژنان و رێکخراوەکانی کلتوری و هونەری بەشداربوون.
[2]
باشووری کوردستان
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 11-01-2020
- لە بەردەوامی سیمینار و چالاکیەکان بۆ بەرز راگرتنی روحی شەهید
ساکینە جانسزساکینە جانسز و هەڤاڵانی، لە شاری
کەرکوککەرکوک یادی ئەو سێ ژنە شەهیدە بەرزڕاگیرا.
[2]
- سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: دوای بەدواداچوونەکانی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان بۆ وەرگرتنی پارە بە نایاسایی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان بڕیاریدا بە راگرتنی کۆمپانیای گەرمیان پیترۆلیۆم.
[3]
- لەلایەن پۆلیسی ئیتیحادیيەوە گەورەترین کۆگای بۆمب و تەقەمەنی لەباشوری کەرکوک دۆزرایەوە.
[3]
- لەسەر رێگای سەرەکی
هەولێرهەولێر-
کۆیەکۆیە و لە رووداوێکی هاتووچۆ 2 کەس گیانیانلەدەستدا کە یەکێکیان قەشە دنحا توما یوسف، قەشەی کۆیە و
هەرمۆتەهەرمۆتەیە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی بەچڕی دێیەکانی سوغاتکە لە شارەدێی شیراوا، هەروەها دێیەکانی ماکلیە و شوارغە و مرعناز لە شارەدێی شرا بۆردومان دەکەن. بەهۆی تۆپبارانەکەوە ژنێک بەناوی (زەینەب مەحمود) تەمەن 56 ساڵان، لەکاتێکدا سەرگەرمی رزگارکردنی منداڵەکانی بووە کە سەرجەمیان خاوەن پێداویستی تایبەتن، لەدێی باشمرا لەناحیەی شیراوا بەسەختی بریندار بوو.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- رژێمی ئێران، دانی نا بەوەی کە فڕۆکە ئۆکرایینییەکەی بە موشەک خستووەتەخوارەوە، لەو فڕۆکەیەدا 176 کەس گیانیان لەدەستدا کە 12یان کوردی رۆژهەڵاتن.
[1]
- کوردان و دۆستانیان لە پاریس، لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز،
لەیلا شایلەمەزلەیلا شایلەمەز و
فیدان دۆغانفیدان دۆغان، خۆپیشاندانێکی فراوان بەڕێوەچوو، تێیدا داوای دەستنیشانکردن و بە سزاگەیاندنی بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کرد.
[2]
- زۆربەری کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی جیهان، لە دوای بڵاو بوونەوەی دانپێدانانی حکومەتی ئێران بە کەوتنەخواوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، بۆ ماوەی 10 رۆژ هاتووچۆی فڕۆکەکانیان لەسەر ئاسمانی ئێران راگرت.
[5]
- دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لەلایەن ئێرانەوە، بەدروشمی (مردن بۆ درۆزن) خۆپیشاندان لە شاری تاران دەستیپێکرد.
[7]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان