سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ژمارە (4)ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (3)ی ساڵی (2019)ی ڕەتکردەوە.
گەڕاندنەوەی یاساکە لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوو، بەهۆی بوونی چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانی یاساکە. بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديی گشتی و بەمەبەستی پێداچوونەوە و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، #سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستان# ڕۆژی 21-11-2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەی یاساکە بۆ پەرلەمانی کوردستان.
فەوزی فرەنسۆ هەريری
سەرۆکی دیوانی
سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستان
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,987 ganger