سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرش و چالاکییە سیخوڕییەکانیان لە سەرتاسەری ناوچەکان بەردەوامی پێدەدەن.
لسوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی لە دەوروبەری تل تەمر بە چەکی قورس بەردەوامن لە هێرشەکانیان، لە گوندی دەرداراش و هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەری ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی و ناوچە مەدەنییەکان.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چڕیی گوندەکانی عەین عیسا و قازی عەلی تۆپباران دەکەن و زۆرێک لە ناوچە مەدەنییەکانیان کردووەتە ئامانج، گوندەکانی ئەبو سرا، کۆڕک، ئوم ئیبراهیم و مەسعودیە، گەنتەری و ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم 4یان بە چەکی قورس تۆپباران کردووە.
لە کۆتاییش ئاماژەی بەوەداوە کە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا #شەڕڤان#ێک شەهید بووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,691 gånger