زیو هاوشێوەی زێڕ بۆ جوانکاری و چەندین بابەتی دیکە بەکار دەهێنرێت، تایبەتمەندێتی زیویش ئەوەیە کە ژنان و پیاوان ئارەزووی بەکارهێنانی دەکەن جیاوازتر لە زێڕ، کە زیاتر خانمان خواستیان لەسەری هەیە.
چەندین بابەتی جوانکاری لە ملوانکە و مستیلە و تەزبیح و چەند بابەتێکی دیکەن کە لە زیو دروست دەکرێن، ئەمە جگە لەوەی چەندین کەرەستەی دیکە لە زیو دروست دەکرێن و ڕۆژانەبەکاردەهێنرێن، زیو بە هۆی جوانیەکەی و پتەویەکەی خواستی زۆری لەسەرە.
لەم ساڵانەی دوایی بە شێوەیەکی گشتی خواستی هاووڵاتیان لەسەر زیو بۆ جوانکاری زیادی کردووەو، ئەمەش وایکردووە زیو لە تورکیا و تایلەند و ئیتاڵیا و ئیمارات و چینەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام بە وتەی فرۆشیاران، باشترین جۆر زیوی ئیتاڵییە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,669