یەکە ئەمنیەکانی ئەڵمانیا زانیاری لەبارەی ئەو کوردانەی لە ئەڵمانیا دەژین و ئۆپۆزسیۆنن، بۆ تورکیا دەنێرێت. دەوڵەتی تورک 6 ساڵ و 3 مانگ سزای زیندانی بەسەر هونەرمەند #هۆزان جانێ# دا سەپاندبوو، کچەکەی دیلان ئۆرسیش بۆ ئەوەی سەردانی بکات، لە ئەڵمانیاوە چوو بۆ تورکیا. بەڵام بڕیاری قەدەغەی چوونەدەرەوەی بەسەردا سەپێنرا و دواتر دەستگیرکرا. لەم دواییەش ئاشکرابوو، پۆلیسی ئەڵمانیا زانیاری لەسەر دیلان ئۆرسی بە پۆلیسی تورک داوە.
هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ بەشداریکردنی لە چالاکیی بێئیتهادی سڤیلی شاری کۆڵن لە ساڵی 2012 دا گەڕێندرایەوە. کۆمەڵێک گەنج بەشداریان لە چالاکیەکە کردبوو و داوای ئازادی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کوردیان کردبوو.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,549 times