جارێکی تر تێرۆریستانی #داعش# پەلامارێکی ترسنۆکانەیان کردە سەر بازگەیەکی ئاسایش لەکوڵەجۆ، لەئەنجامدا شێرە کوڕانی ئاسایش بەخوێنی گەشیان شکستیان هێنا بەو پیلانە و، سەلماندیانەوە پارێزەری سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانن. بەم بۆنە غەمناکەوە، پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان ڕائید (سمکۆ عەلی) بەرێوەبەری یاریدەرێتی ئاسایشی کوڵەجۆ و هەردوو کارمەندی ئاسایش (محمود جومعە و جومعە عەبد) دەکەم و هیوای زووچاکبونەوە و تەندروستی باشیش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
عومەر فەتاح
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
#30-11-2019#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,543 keer bekeken