بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی ڕابردوو، تیرۆریستان هێرشیان کردۆتەوە شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە #کفری#، بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو شارۆچکەیە شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون. هەروەها ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لە #کەرکووک# ڕوویان دا و بووە هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئەم پەلامارانە ئاماژەن کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی #داعش# خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری.
ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، و پێویستی بە هەماهەنگیی زیاتری نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێویستە حکوومەتی هەرێم و بەغدا، هەنگاوی خێراتر بنێن بۆ هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی لەو ناوچانە.
مسعود بارزانی
#30-11-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,432 times
Write your comment about this item!