بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێم هیچ گۆڕانکارییەکی لە سزا داراییەکانی کامێراکانی دیاریکردنی خێراییدا نەکردووەو بەهەمان ئەو بڕیارە کاردەکرێت کە پێشتر هەبووە و ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە. سەبارەت بە گۆڕانکاری لە خێراییەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود، پێتان ڕا دەگەیەنین کە خێرایی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود 60 کلم/ کاتژمێرێکدا و تەنها نزیک لە ترافیک لایتی پەڕینەوەکان خێراییەکان کراوە بە 50کلم / کاتژمێرێکدا.
هاوڵاتیان ئاگادار ئەکەین هەر هەواڵ و زانیاریەک سەبارەت بە هاتوچۆ لە پەیجی فەرمی و ڕادیۆی ترافیکەوە بڵاو نەکرێتەوە بەڕێوەبەرایەتیمان لێی بەرپرسیار نیە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,310 جار هاتیە دیتن