جموجۆڵی فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، لە سەرتاسەری ناوچەکە بەردەوامن.
=KTML_Bold=تل تەمر=KTML_End=
گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر لە گوندی ئوم ئەلکێف بە چەکی دوورمەودا و قەنناس هێرشی سەنگەرەکانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانییان کرد.
=KTML_Bold=عەین عیسا=KTML_End=
جموجوڵیی سەربازی و هەوڵە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و گروپە چەتەکانی لە ناوچەکە بەردەوامن. سوپای داگیرکەر بە چەکی قوڕس هێرشی گوندەکانی خربەت فارس و زەنوباو کەفیفای ناوچەی قزعەلییان کرد. هەروەها فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕانەوە.[1]
#28-11-2019#