61 ژن لە خۆرئاوای کوردستان شەهیدبوون
یەکینەی پاراستنی ژن لە خۆرئاوای کوردستان رایگەیاند؛ لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خۆرئاوا، 21 ژنی سڤیڵ و 40
شەڕڤانشەڕڤانی ژن شەهیدکراون.
نەسرین عەبدوڵلا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن (YPJ) لە راگەینراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە هەر لەگەل هێرشەکانی سوپای تورکیا و میلیشیا عەرەبەکانی بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، تائێستا 21 ژنی سڤیڵ و 40 شەڕڤانی ژن بە دڕندەترین شێوە شەهیدکراون و چەندین جاریش بێڕێزی بەرامبەر تەرمەکانیان کراوە، هەر وەک پێشتر چەندین بەڵگەی ڤیدیۆیی لەسەر بڵاوکراوەتەوە.
راشگەیاند پێش دوو هەفتە چەکدارە توندڕەوەکانی بەرەی نۆسرە لەگەل سوپای تورکیا هێرشێکی فراوانیان دژی شەڕڤانانی ژن ئەنجامداوه و ویستویانە ئیرادەیان بشکێنن، بەڵام بە توندی وەڵامیان دراوەتەوه و رێگە لە پێشڕەوییەکانیان گیراوە.
[1]
28-11-201928-11-2019 ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!