ئاماری شەڕو خۆڕاگریی شەڕڤانان لە بەرامبەر 48مین ڕۆژی هێرشەکانی تورکیادا
جموجوڵەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان و چەکی قوڕس بە مەبەستی داگیرکەریی لە سەرتاسەری بەرەکان بەردەوامن و هێرشی چەندین ناوچەیان کردووە.
تل تەمر
سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان گوندەکانی تەولا و ئوم ئەلخێر و ناوچەی نێوان گوندەکانی ساڵحییەو ئەریشا-یان بوردومان کرد. هەروەها گروچە تیرۆرستەکان لە هەمان ئەو ناوچانە، بەردەوام بوون لە جموجوڵی سەربازی بۆ داگیرکەری و بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ناوچەکە.
عەین عیسا
سوپای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و چەکی قوڕس هێرشی گوندەکانی خالدییە و مەسعودییە و بیرعیسا-یان کردو هەوڵێکی زۆریان دا سنووری داگیرکەرییەکانییان بەرفراوان بکەن. لە هەندێک ناوچە گروپە چەتەکان بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ئێمە و هێزەکانی سوپای سوریا. سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەی خربت بەقەرا-یان بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەراندا، 2 لە هەڤاڵانمان بریندار بوون.[1]
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!