📊 بابەت 374,065 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,966 | فایلی پەیوەندیدار 42,349 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📖 هاوسێ هەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەک لاک | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
هاوسێ هەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەک لاک
📖 کورتەباس


خەسڵەت و تایبەتمەندییەکی هەرە ڕوونی عەجەم جەماعەت ئەوەیە کە ئیش و کارێکی پێت هەبێت، هەتا ڕایی و جێبەجێی نەکات، دەستبەردارت نابێت و تەنگت پێ هەڵدەچنێت و گیانت دەکاتە نێو کولەکەوە.هەرکە ئیشەکەی(مەرامەکەی)بۆ چووە سەر، ئیدی لە نێو گۆمێکی لیخندا بەرەڵڵات دەکات تا ئەوەندە کوێرانە پەلەقاژە بکەیت و بە جارێک بفەوتێیت. ڕەنگە ئەمە تایبەتمەندی هاوبەشی لای عەرەب و تورکیش بێت کە لە کاتی تەنگانەدا کورد دەکەنە برا گەورە و هەرکە دۆخەکە هێور بووەوە، ددان بە هیچ مافێکیدا نانێن و بگرە وەبەر دڕندانەترین هێرش و پەلاماریشی دەدەن.
شەوی 9ی گەڵاڕێزانی 2719(31-10-2019)کە گوێبیستی بەشێک لە وتەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی خوێنمژی سووریا لە هەڤپەیڤین لەگەڵ کەناڵێکی سەر بە دەسەڵاتەکەی خۆی بووم، باسی لە کوردی باش و نەباش دەکرد. کورد، گەر خودانی بیر و هزر و ویژدانێکی بێداری نەتەوەیی بێت، بە هەموو ئایین و ئایینزا، شێوەزار و بنزار و مەرام و ئایدیۆلۆژیایەکەوە هەر کوردە و چ تۆفیر ناکات و یەکە و نابێت خۆ هەرزان تەسلیمی ناحەزانی میللەتەکەی بکات و بە دەستی خۆ، خۆی بخاتە نێو گۆمە لیخنەکەوە. چونکە سبەی هەر ئەم مرۆی بەر کامێرا، هەرکە دەستەڵاتی بەسەر هەموو شوێنێکدا بشکێتەوە، هەمان مامەڵەکەی جارانی لەگەڵدا دەکات و پاراستنی سەروەریی خاکەکەی لا دەبێتە هێڵی سوور و هیچ کەس و لایەنێک بۆی نابێت بە موو لێی لا بدات. کورد با پەند لە ئەزموونە تاڵ و کارەساتبارەکانی دیرۆک و مێژووکەی خۆی وەربگرێت و دیسانەوە سووک و سانا خۆ نەخاتەوە باوەشی ناحەزان و فریوی قسەی بریق و باقداری بەر کامێراکان نەخوات.
کوردانی ڕۆژاوا نابێت هەرگیز پێملی قسەکانی بەشار ئەسەدی کوڕی حافز ئەسەدی ملهوڕ بن کە هەتا زیندوو بوو، قەت ددانی بە مافی کورددا نەدەنا. کوردی ڕۆژاوا ئەوەی لە ڕێی گیانبەختکردنی سەدان شەڕڤان و بە بەرخۆدان و قارەمانەتی ڕۆڵەکانی خۆوە دەستی خستووە، نابێت بە بێ هیچ گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی سووک و هاسان بیخاتەوە دەست جەللادەکەی دیمەشق و چەمەڕای کەرەمی کوڕە خوێنمژەکە بمێنێتەوە.
ڕووناکبیر و هزرمەندی ناودیاری کورد مامۆستا مەسعود محەمەدمەسعود محەمەد زۆر ساڵان بەر لە ئێستا بەم چەشنە باس لە قارەمانی میللەت و نەتەوەی بێ خودان دەکات و دەنووسێت:قارەمانی میللەتێکی بێدەسەڵات، بە قەدەر پاڵەوان پفێکی میللەتی خاوەن کیان و سامان و هێز و دەسەڵات ناوی نایەت.
کورد لە ڕۆژاوای کوردستان کە ساڵانێکە سەرکەوتووانە ئیدارەی هەرێمێکی خۆسەر و سەربەخۆ دەکات، بە بێ دەستەبەر و گەرەنتی نێودەوڵەتی و چەسپانی مافەکانی لە دەستووری داهاتووی سووریادا، نابێت بگەڕێتەوە باوەشی سووریای یەکگرتوو! کورد پێویستە لە ڕێی دۆستەکانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەروەها بە هاریکاری پاڵپشت و پشتیوانەکانی لە ناوەندەکانی بڕیاری جیهانی، هەوڵ بۆ چەسپاندنی مافە ڕەواکانی بدات و دڵ بە وادە و بەڵێنی زارەکی بەشار ئەسەد کە نها گڵۆڵەکەی کەوتۆتە سەرەولێژایی، خۆش بکات و بە دەستی خۆی، ئاوات و خەونەکانی جارێکی دی چاڵ بکاتەوە. ئەگینا سبەی دەبێت هەر بە چەند سووکە مافێکی خۆجێی دڵخۆش بێت کە ئەویش لە ڕێی دارەدەستەکانیەوە و بە گوێرەی بەرژەوەندی سووریای عەرەبی جێبەجێ دەکرێن. بەشار مەگین کوڕی هەمان حافز ئەسەد نییە کە حاشا و نکۆڵی لە ناسنامەی مرۆی کورد لە سووریا دەکرد و هەرگیز پێملی هیچ جۆرە مافێکی ئەم نەتەوە دێرینە نەدەبوو!
کورد پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ واقیعدا بکات و پارێزەری دەستکەوتەکانی ئێستای بێت کە بە بەخشینی خوێنی سەدان شەڕڤانی ئازا و بوێر، دەست کەوتووە. سووکە ئاوڕدانەوەیەک لە بویەر و ڕووداوەکانی جیهانەکەی دەوروبەر پێمان دەڵێت، عەرەب و فارس و تورک دیسانەوە خەریکی گەلەکۆمەکییەکی ترسناکی دیکەن دژ بە گەلەکەمان و هەرکە دۆخەکە هەموار ببینن و بۆیان بچێتە سەر، تەنانەت دەیانەوێت هەموو ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە باشووریش لە بار ببەن و کورد جارێکی دی بگەڕێننەوە بۆ سەردەمی بەعس. ئەمە ئەقڵییەتی تەنانەت تاکی عەرەب و تورک و فارسیشە کە بەو چەشنە گۆش کراون کە ئا ئەبەد دەسەڵات و حوکوومەت بۆ کورد هێڵی سووریان دێتە ئەژمار و هەتا ئەوی ڕۆژێ مرۆ لەسەر ئەم گۆی زەوییە بمێنێت، ئەوەندە ئازادیخواز نابن کە بچنە ژێرباری دەسەڵات و حوکوومەتێکی کوردی.
بیرمەندی هەرە ناسراوی کورد مەسعوود محەممەد، لەسەر ئەم باوەڕەیە کە گیانی نەتەوەیی و نژادی بەندە بە گەلێ هەلومەرج، لە پێش هەمووانەوە سنووری دیاریکراوی وڵاتەکەی دێت. بەختەوەرانە کوردی ڕۆژاوا بۆ گەلێک ساڵ دەڕوات بۆ خۆی حوکمی خۆی دەکات و خاوەنی هەرێمێکی دیاریکراوە کە نابێت لە ڕێی کەین و بەین و ساویلکەییەوە لە کیسی بدات.
هەڵۆ بەرزنجیهەڵۆ بەرزنجی ڕووناکبیری کوردیش هەر لەم پێوەندییەدا دەنووسێت:تورک و عەرەب و فارس کامە مێژووی خراپ و نامرۆڤانە هەیە لە کوردستاندا نەخشاندوویانە. گەر کورد بە تەنگ دەردەکانی خۆیەوە نەیەت، کێ ئاگای لە ژان و ئازاری دەبێت؟
هەر بۆیە چاوەڕوانمانەوە بە دیار دەسەڵاتە نگریسەکانی ئەم ناوچەوە کە گوایە ئەوان مافمان بدەنێ، لە خەونێکی ناخۆش بەولاوە، هیچی دی نییە. تۆ بڕوانە حەمدیشاعیر ساڵگارانێک بەر لە ئێستا چلۆن ئیشارەت دەداتە ئەم پرسە هەستیارە و دەڵێت:
هاوسێ هەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەک لاک
چنگیان لە جگەرگاهی داوە هەموو بە بێ باک.(شیعری سکاڵای نیشتمان)
کوردی ڕۆژاوا لە ڕێی دەیان مرۆی وریا و بوێر و خودان دیپلۆماسییەتی وەک ساڵح موسلیمساڵح موسلیم، ئیلهام ئەحمەدئیلهام ئەحمەد، مەزڵووم کۆبانیمەزڵووم کۆبانیو هتدەوە و بە پاڵشتی ئیرادەی باڵای گەلەوە، دەتوانێت دەستەبەری سبەیەکی هەرە پرشنگدار بکات. [1]
هۆمەر نۆریاویهۆمەر نۆریاوی
🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هۆمەر نۆریاوی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-11-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 26 2019 8:32PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 26 2019 10:05PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 26 2019 10:05PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 101 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هاوسێ هەموو وەک داڵن و ئەم کوردە وەک لاک
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-11-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هۆمەر نۆریاوی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,675 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574