هەڵمەتی چاندنی 20 هەزار نەمام لە شارۆچکەی پێنجوین دەستیپێکرد، بە سەرپەرشتی قایمقامی شارۆچکەکە و کۆمەڵێک هاووڵاتیانی خۆبەخش لەناوچەکە ئامانجیان سەوز کردنی ژینگەی پێنجوین و چاندنی زۆرترین نەمامە لەجێگای مین.
هەڵمەتەکە لە دەروازەی #پێنجوێن#ەوە دەستیپێکردووە، ئەو شوێنە لە ساڵانی ڕابردووەوە بەهۆی بوونی مینەوە خەڵک نەیاندەتوانی سەردانی بکەن. لە قۆناغی یەکەمیشدا سێ هەزار نەمام لەجێگای مینەکان دەچێندرێن، بەنیازن ئەو جێگایە بکەنە ناوچەیەکی گەشتیاری. قایمقامی پێنجوێن کە خاوەنی بیرۆکەکەیە دەڵیت هەوڵی ئەوە دەدەین ئەو نەمامانەی دەیچینن لە جۆرێک بن کە سوودی بۆ هاووڵاتیان هەبێت، جگە سەوز کردنی ناوچەکە سوودی ئابووریشی لێوەوەربگرن.
بە گوتەی بەرپرسانی ئیداری و خۆبەخشانی ژینگەپارێز ئەم هەڵمەتەی چاندنی نەمام زیاتر فراوان دەکرێت و بڕیار وایە 20 هەزار نەمام لەو جێگایانە بچێنن کە پێشتر شوێنەکە مینڕێژکراو بووە. بەڵام ئێستا هەوڵی سەوزکردنی شوێنەکان دەدرێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,479 times