هەرێمی کوردستان بە تێکڕا ڕۆژانە 490 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت. ئەگەر 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق بکات، ئەوا 125 هەزار بەرمیلی دیکەی وەک شایستەی دارایی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و هەروەها بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی خۆی و تەواوکاریی مووچە تەرخاندەکات. جگە لە 20 هەزار بەرمیل نەوت کە لەنێوخۆدا بەکاردەهێندرێت، ئەوی دیکەشی هەناردەدەکات.
هاوکات پشکی هەرێمی کوردستان لەو نەوتەی لە عێراق بەرهەم دەهێندرێت کەمترە بە بەراورد بەوەی کە دەبیندرێت، چونکە عێراق لە کۆی 4.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهاتوو، 3.5 ملیۆنی هەناردە دەکات.
حوکومەتی عێراق ئەو ملیۆنە بەرمیل نەوتەی دیکە لە نێوخۆدا خەرجدەکات کە دەکاتە 22%ی بودجە، واتە بودجەی عێراق لە نەوت 78%ە. خەرجییەکانی سەروەریی 45%ی ئەو 78%ەی بودجە دەبەن. بەمجۆرەش بێت، ئەو 12.6%ەی هەرێمی کوردستان لەو 55%ەی بودجەیە کە لە 78%ەکە ماوەتەوە، واتە هەرێمی کوردستان 5%ی کۆی بودجەی عێراقی بەردەکەوێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,795 mal angesehen