لەسنووری ئیدارەی ڕاپەرین ڕووداوەکانی کوشتن و خۆسوتاندنی ژنان کەمی کردووه و لەبەرامبەردا ڕێژەی سکاڵا زیادیکردووە.
رێبوار ئەسعەد وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەراپەرین لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەشانزە ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین چەندین چالاکی جیاجیا ئەنجامدەدرێن و بەگشتیش چالاکییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاترە تاوەکو ڕێژەی توندوتیژی خێزانی کەبکرێتەوە.
لەبارەی ڕێژەی کوشتن و خۆسوتاندنیش کە لەساڵانی ڕابردوودا چەندین حاڵەت تۆمارکرابوو وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند: ڕێژەی سکاڵا زیادی کردووە، بەڵام لەبەرامبەردا ڕێژەی کوشتن و خۆشکوشتن بەهۆکاری جیاجیا کەمیکردووه و ئەمەشی بەهەنگاوێکی گرنگ وەسفکرد.[1]