عەمار حوسێن (قەساب) چەکدارێکی داعش باسی دڕندەییەکانی خۆی و ڕێکخراوەکەی دەکا...
چەکدارەکەی
داعشداعش ناوی
عەممار حوسێنە و لە دانپێدانانێکی تەلەڤزیۆنییدا دەڵێت لە
شنگالشنگال، سنوونێ، کەسک و حەویجە دەستدرێژی بەکۆمەڵمان ئەنجامدەدا. من خۆم دەستدرێژیم کردووەتە سەر زیاتر لە 200 ژن کە زۆربەیان ئێزدی بوون.
عەممار حوسێن دەڵێت ئەمیرەکانمان بەشێوەیەکی راستەوخۆ فەرمانیان پێنەداین بۆ ئەم کارە، بەڵام بێدەنگییان نواند و ئێمەش گەنج بووین و پێویستمان به و کارە سێکسیانە هەبوو.
ئه و چەکدارەی داعش هەروەها باس لە کوشتنی نزیکەی 500 کەس دەکات و دەڵێت، لە ساڵانی نێوان 2013-2016 نزیکەی 500 کەسم کوشتووە. بەشێکیان بەفیشەک و بەشێکیشیان بەسەربڕین بوون.
عەممار حوسێن بەشێک لەو کوشتنانەی ئەنجامیداوە کۆمەڵکوژی بووە و ئاماژە بەوە دەکات بە چوار پێنج ئۆتۆمبێلی پڕ چەکدار دەچووینە شوێنێک و هەڵمان دەکووتایە سەر ماڵەکان و 40 پیاومان لەنێو بارهەڵگرێک یان بارهەڵگری بچووکی کیا کۆ دەکردەوە و لە گۆڕەپانەکەی پشت قەڵای شنگال کۆمەڵکوژمان دەکردن و دواتر فڕێمان دەدان. هەمان ئەم کارەمان لە بەغداش کردووە.
ئەو چەکدارە زیاتر باس لە کارە دڕندانەکانی دەکات و لە بەشێکی دانپێدانانەکەیدا باس لەوە دەکات رۆژ هەبوو 10 کەسم دەکوشتن و تەرمەکانیانم دەخستە نێو رووبارەوە.
لەبارەی چۆنییەتی چوونە نێو ریزی داعش و ئەنجامدانی تاوانەکان،
عەممار حوسێن دەڵێت، دۆخی ئابوورییمان زۆر خراپ بوو؛ ماڵ و حاڵمان نەبوو؛ ژیان نەبوو کە ئێمە تێیدابووین. لەگەڵ پوورم کە ژنێکی بەتەمەن بوو دەژیام، چونکە باوکم کۆچی دوایی کردبوو و دایکیشم دوای پێکهێنانەوەی ژیانی هاوژینی، منی بەتەنیا جێهێشت. کەس نەبوو ئامۆژگاریم بکات و لەم کارانە دوورم بخاتەوە.
رۆژی 03-08-2014 چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر شنگال و زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی رفێندران، دواتر لە تشرینی دووەمی 2015 و بە بەشداریی زیاتر لە حەوت هەزار و 500 پێشمەرگە شنگال کۆنترۆڵکرایەوە.
[1]