=KTML_Bold=لە هەفتەی چوارسەدەمینی چالاکی 'دانیشتن'=KTML_End= ویستیان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای بەردەوام بن. بەڵام پۆلیس دیسان ڕێگەی نەدان کە ئەندامەکانی لێژنەکە چالاکی خۆیان ئەنجام بدەن. ئەندامانی لێژنەکە لەبەردەم بینای کۆمەڵەکەیان لە تەقسیم ڕاگەیاندنیان بڵاوکردەوە.
کەسوکاری زیندانیان و ئەندامانی لیژنەکە لە چالاکییەکەدا وێنەی زیندانیکراوە نەخۆشەکانیان بەرز کردەوە و نووسراوی 'گۆشەگیری دەکوژێت، پشتیوانیش دەژیێنێتەوە' و 'با زیندانیە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن' بەرز کردەوە. ئەندامانی لێژنەکە لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی =KTML_Bold='بێدەنگ مەبە، مەبە هاوبەشی تاوان' و 'شکۆی مرۆڤایەتی لە ئەشکەنجەدا لەناو ببە'=KTML_End= وتەوە.
=KTML_Bold=خەدیجە ئۆناران، =KTML_End= ئەندامی لێژنەی زیندانییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئێستا لە گرتووخانەکاندا 457 زیندانی نەخۆش دۆخی تەندروستیان قورسە و بە گشتی هەزار و 333 زیندانیی نەخۆش هەن.
ئۆناران تیشکی خستە سەر دۆخی زیندانیکراوە نەخۆشەکان و وتی: 10 زیندانیی نەخۆشی سەر جێگان و ناتوانن بەتەنیا بژین. 11 زیندانیی ئیفلیجن و ناتوانن دەست و پێیان بجوولێنن. 28 زیندانی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە. 122 زیندانی، نەخۆشی دڵیان هەیە. 20 زیندانی نەخۆی ئەپلەیسنن. 55 زیندانی کەم ئەندامن و ئەندامێکی جەستەیان لەدەست داوە. 12 زیندانیی نەخۆشی وەرنجکە کۆرساکۆفیان هەیە. 35 زیندانی نەخۆشی شیزۆفرینیایان هەیە، 12 زیندانی پلاتین لە جەستەیاندا هەیە. 20 زیندانی ساچمەیان لە جەستەدا هەیە. 17 زیندانی نەخۆشی پاسوریان هەیە. 53 زیندانی فتقیان هەیە. 42 زیندانی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە. 27 زیندانی نەخۆشی شەکرەیان هەیە. 31 زیندانی نەخۆشی هیپاتیتیان هەیە، 19 زیندانی نەخۆشی ئۆلسەرن، 9 زیندانیش جگەریان نەخۆشە. 33 زیندانی نەخۆشی گەدەیان هەیە. 24 زیندانی ڕیخۆڵەیان گرفتی هەیە. 6 زیندانی نەخۆشی بەهجەتیان هەیە. 8 زیندانیش چۆلیکان. 6 زیندانی سەدەفیان هەیە. 118 زیندانی نەخۆشی تەنگە نەفەسییان هەیە. 10 زیندانی میگرەنیان هەیە، دوو زیندانی برینی گەدەیان هەیە، 7 ڤارس 33 تاسیۆن، 23 پرۆستات، 10 کۆلیسترۆڵ، 5 ڤەتەرگۆ و 6 زیندانیش نەخۆشی سینۆزیتیان هەیە.[1]
ئۆناران داوای کرد هەموو زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن.