=KTML_Bold=مام بەکر=KTML_End= #مەخمور#ی لەدایکبووی شارۆچکەی مەخموری سەر بە شاری #هەولێر#ە، لەساڵی 1985ەوە لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و زیاتر لە 30 ساڵیشە شمشاڵ دەژەنێت و ئامێرەکانی تری دەفرۆشت، وەک خولیای منداڵی و ئەوکاتی بنەماڵەکەی لە ساڵی 1989 دەستیکردووە بە شمشاڵ ژەنین و دواتریش فێری پیشەکە بووە و دەستی کردووە بە فرۆشتنی ئامێرەکانی کە هەم خولیای بووە و هەمیش بژێوی ژیانی لەسەر فرۆشتن و دروستکردنی ئەو ئامێرانە و ڕۆژانە ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵەکەی پێ پەیدا دەکات.
=KTML_Bold=مام بەکر جگە لەکارەکەی، هاوکات فێرگەیەکیش بوو بۆ گەنجان؛=KTML_End=
مام بەکر تەنیا فرۆشیار و ژەنیار نەبووە، بەڵکو فێرگەیەکیش بووە سەدان کەس لەڕێگەی ئەو فێری ژەنینی ئەو ئامێرانە بوون، =KTML_Bold=کارزان حەمید=KTML_End= یەکێک لەو کەسانەی کە یەکەمجار ئەوی بینیوە و ئامێری باڵەبانی لەو کڕیوە دەڵێت: ساڵی 2004 کاتێ چوومە بازاڕ مام بەکرم بینی و باڵەبانی دەژەنی، منیش خولیام بۆی جوڵا و ئامێرێکی باڵەبانم بە 8 هەزار کڕی و ئێستا من ژەنیاری ئامێری باڵەبانم.
زیاتر لە 30 ساڵ تەنیا لێرە لەبەردەم قەڵای هەولێر کاری فرۆشیاری و ژەندنی دەکرد مام بەکر حەزی بە ژیاندۆستی و ژیانخۆشی مرۆڤەکان دەکرد، ئەو خزمەتێکی ئێکجار زۆری بە بواری کەلتوری کوردی و زیندوکردنەوەی کەلەپوری کوردی کردووە.
مەخابن لە ڕۆژی شەممە #23-11-2019# کۆچی دوایی کرد