ئەبوبەکر محەمەد ئەمین مەخموری (مام بەکر مەخموری)
مام بەکر مەخمورمەخموری لەدایکبووی شارۆچکەی مەخموری سەر بە شاری
هەولێرهەولێرە، لەساڵی 1985ەوە لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و زیاتر لە 30 ساڵیشە شمشاڵ دەژەنێت و ئامێرەکانی تری دەفرۆشت، وەک خولیای منداڵی و ئەوکاتی بنەماڵەکەی لە ساڵی 1989 دەستیکردووە بە شمشاڵ ژەنین و دواتریش فێری پیشەکە بووە و دەستی کردووە بە فرۆشتنی ئامێرەکانی کە هەم خولیای بووە و هەمیش بژێوی ژیانی لەسەر فرۆشتن و دروستکردنی ئەو ئامێرانە و رۆژانە ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵەکەی پێ پەیدا دەکات.
مام بەکر جگە لەکارەکەی، هاوکات فێرگەیەکیش بوو بۆ گەنجان؛
مام بەکر تەنیا فرۆشیار و ژەنیار نەبووە، بەڵکو فێرگەیەکیش بووە سەدان کەس لەڕێگەی ئەو فێری ژەنینی ئەو ئامێرانە بوون،
کارزان حەمید یەکێک لەو کەسانەی کە یەکەمجار ئەوی بینیوە و ئامێری باڵەبانی لەو کڕیوە دەڵێت: ساڵی 2004 کاتێ چوومە بازاڕ مام بەکرم بینی و باڵەبانی دەژەنی، منیش خولیام بۆی جوڵا و ئامێرێکی باڵەبانم بە 8 هەزار کڕی و ئێستا من ژەنیاری ئامێری باڵەبانم.
زیاتر لە 30 ساڵ تەنیا لێرە لەبەردەم قەڵای هەولێر کاری فرۆشیاری و ژەندنی دەکرد مام بەکر حەزی بە ژیاندۆستی و ژیانخۆشی مرۆڤەکان دەکرد، ئەو خزمەتێکی ئێکجار زۆری بە بواری کەلتوری کوردی و زیندوکردنەوەی کەلەپوری کوردی کردووە.
مەخابن لە رۆژی شەممە
23-11-201923-11-2019 کۆچی دوایی کرد
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!