ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی چەند ڕۆژی ڕابردووی بۆکان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەپێی زانیارییەکان، لەو ناڕەزایەتییانەدا 182 تا 200 کەس دەسبەسەر کراون. ئەو کەسانە لە ئەماکن و ئیتلاعات و ستادی هێزی ئینتزامی ڕاگیراون.
زۆرینەی دەسبەسەرکراوان تەمەنیان لە نێوان 18 تا 23 ساڵە.
زۆرێک لە دەسبەسەرکراوان بە بارمتەی 100 تا 500 ملۆنی تەمەنی ئازاد کراون.
هەروەها ئەو کەسانەی گیراون، بەپێی سزاکەیان کە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەت لەو شارەدا دەستنیشان دەکرێت، 40 تا 100 ملیۆن تمەنیان لێ وەردەگیرێت.
لە
بۆکانبۆکان بۆ سەرکوتی خەڵک کەڵک لە گوللەی ساچمەیی، گازی فرمێسکڕێژ، باتووم و ئاوپاش وەردەگیرا.
لە سەرکوتی خەڵکدا سوپا ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە و هەروەها ئەمنییەتی شار بە هێزەکانی سوپا درابوو.
لە ڕۆژی ناڕەزایەتییەکەی شاری بۆکان، هێزێکی زۆری دژە شۆڕشیان لە شارەکانی تیکاب، سایین قەڵا، میاندوئاو و مەراغە بۆ نێو شاری بۆکان هێنابوو کە پێش بە خەڵک بگرن تاکوو ناڕەزایەتی دەرنەبڕن و هەروەها بۆ چاوترسێنی خەڵک تەیارەی سپا لە کوولتەپە و چوارڕێیانی شارەداری هێزی پیادە دەکرد.
لە خۆپیشاندانەکانی بۆکان خەڵکێکی زۆر بەشدارییان کرد کە دەتوانین بڵێین کچ و کوڕ و ژن و منداڵ و هەروەها پیرەکانی ئەو شارەش بەشدار بوون.
[1]