$لە دوای بایکۆتی کاڵای تورکییەوە زیاتر لە 120 کارگە کەوتونەتەوە کار.$
بایکۆتی کاڵا و شمەکی تورکی، کەرتی پیشەسازی هەرێمی کوردستان بەرەو بوژانەوە دەبات و لەماوەی مانگ و نیوی ڕابردوودا زیاتر لە 120 کارگە کەوتونەتەوە کار، ئەوەش بەپێی وتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
دوای هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵمەتێکی بەر فراوانی شمەک و کاڵای تورکی لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ئەمەش ئەو هەلەی دایەوە بە خاوەن کارگەکان لە شارەکانی #هەولێر#و #سلێمانی# و #دهۆک#، تا جارێکی دیکە دەرگای کارگەکانیان بکەنەوە، کە بەهۆی قەیرانی دارایی و زۆری ڕێژەی هاوردەوە داخرابوون.بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی کارگەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ “زەمەن” وتی: “بەهۆی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی زیاتر لە 120 کارگە کەوتونەتەوە کار، کە کارگەی خواردەمەنی و زاهی پاکردنەوەن”.کارگەکان بەسەر هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمدا دابەشبوون، لە =KTML_Bold=35%=KTML_End= دەکەونە سنوری تانجەرۆو شەقامی ڕاپەرین لە شاری سلێمانی، لە =KTML_Bold=30%=KTML_End= دەکەونە ڕێگەی قوشتەپەو ناو شاری هەولێر، لە دهۆکیش =KTML_Bold=25%=KTML_End= کارگەیەکیش دەکەوێتە ڕێگەی زاخۆ، ئەوەش بەپێی ئامارەکەی بەردەست سەرۆکی ڕێکخراوی کارگەکانی کوردستان، گلەییشی لە حکومەت هەیە کە وەکو پێویست ئاوڕ لە کارگەکانی ناوخۆ ناداتەوە.هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە 13 جۆر سامانی سروشتی و کانزای، خاوەنی پێنج هەزارو 300 کارگەی کەرتی تایبەتەو لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیاتر لە دوو هەزار کارگەیان لەکارکەوتن.بودجەی تەرخانکراو لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ کەرتی کشتوکاڵی و بازرگانی لە هەرێمی کوردستاندا نەگەیشتوەتە 2%، ئەمەش هەرێمی کردۆتەوە هەرێمێکی بەکاربەر بۆ ساغکردنەوەی کاڵاو شمەک و خۆراکی وڵاتانی دەوروبەر.ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هەوڵەکانە بۆ بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان.ئاراز ڕەئوف، بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی هەرێم، بە “زەمەن”ی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو یاسا نوێیەی کە ماوەی شەش مانگە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت، دەرفەتی باش بۆ خاوەن کارگەکان ڕەخساوە، تا دەست بەکار بکەنەوە.جگە لە بازاڕی هەرێم، کارگەکان دەتوانن بەرهەمەکانیان ڕەوانەی شارەکانی عێراق بکەن، دوای ئەوەی کێشەی مۆڵەتی کارگەکان لەنێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراق چارەسەر کرا.شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزەو سەرچاوە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، پێیوایە ئەگەر بایکۆتیش نەبێت هەر دەبێت بەرهەمی ناوخۆ زیاد بکرێت، کارگەکان لەو دۆخەی تێیکەوتوون و ڕزگاریان بێت.بۆ داڕشتنی پلانێکی ستراتیژی بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی هەرێم، لیژنەی پیشەسازی و وزەی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی چەند کۆبونەوەیەکیان کردووە.لەمڕووەوە، شێرکۆ جەودەت وتی: “داوامان کردووە بودجەی وەبەرهێنان بۆ کارگەکان دووبارە جێگیر بکرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کێشەکە ئەوەیە وەڵامدانەوە نیە بۆ کاری لیژنەکانی پەرلەمان بەداخەوە حکومەت وەڵامدانەوە زۆر لاوازە وەک پێویست نیە، سەرقاڵی کێشە ناوخۆییەکانی خۆیەتی”.زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم لەگەڵ تورکیایە و ساڵانە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بە بەهای 10 بۆ 12 ملیار دۆلار شمەک و کاڵای تورکی بۆ هەموو عێراق دێت.د.محەمەد ڕەئوف، مامۆستای ئابووری لە زانکۆی سلێمانی، پێیوایە ئەو کارگانە دەتوانن پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پڕبکەنەوە.[1]