图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,086
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ترەمپ بۆ ئەردۆگان: جا ئێوە چین تا لە ڕێگەی هەواڵگرییەوە پارە بۆ دژایەتیتان سەرفبکەین
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ترەمپ بۆ ئەردۆگان: جا ئێوە چین تا لە ڕێگەی هەواڵگرییەوە پارە بۆ دژایەتیتان ...

ترەمپ بۆ ئەردۆگان: جا ئێوە چین تا لە ڕێگەی هەواڵگرییەوە پارە بۆ دژایەتیتان ...
کیڤن کارمر، سیناتۆر لەسەر ویلایەتی نۆرس داکۆتا لە ڕۆژنامەی فۆرم-ی ڕۆژی 19 نۆڤێمبەر- کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی و کەلتوریی- یه و ئاستی بڵاوبوونەوەی لەسەر هەردوو ویلایەتی نۆرس داکۆتا و مینیسۆتایە. لە ڕاپۆرتێکدا باسی دواهەمین دانیشتنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و ڕەجەب #ئەردۆگان# دەکات کە ڕۆژی 13ی نۆڤێمبەر لە کۆشکی سپی بەرێوەچوو.
سەرەتا لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەدەکات، ئێوارەی 6ی نۆڤێمبەر، تیوتێکی سەرۆک ترەمپ-ی بینیوە کە بانگهێشتی سەرۆکی تورکیا دەکات بۆ کۆشکی سپی، دەلێت: ڕۆژێ دواتر، من و هەریەک لە لیندسی گراهام و سیس مۆڵتۆن، سەردانمان کرد لە کۆشکی سپی پێمانوت ئەمە ڕاستە. ئەویش لەوەڵامدا وتی، زۆریش ڕاستە، پێی ئەڵیم تۆ دەستبەرداری ناتۆ بوویت، پێی ئەڵێم ئەگەر ئەتەوێت لەناتۆ بمێنیت ڕەفتارەکانت باش بکە. بەراستی ناتوانم لەوە زیاتر بەرگەی سەرەڕۆییەکانی ئەم کابرایە بگرم. کاتێک نامەکەم بۆ نارد و بە گێلم وەسفکرد، میدیا و ئێوە نارازی بوون لە نامەکە. من ئەزانم ئه و ئەم جۆرە وەسفانەی ئەوێت.
لە کۆتایدا وتیشی، ئەمەوێت چەند سیناتۆرێکی وەک ئێوە لێرە بن و گوێ لە قسەکانی بگرن بزانن چی ئەوێت لێمان و ئێمە چیمان لێیئەوێت. ئێمە نوێنەری #هەسەدە#-مان بانگهێشت کرد و ئێوە گوێتان لێگرت. با گوێ لە ئەردۆگان-یش بگرین.
کارمر دەڵێت، کاتێک دانیشتین لەگەڵ ئەردۆگان، لێدسی گراهام -ی هاورێمان، نزیک لە ئەردۆگانەوە دانیشتبوو. ئەردۆگان داوای لە کچێک کرد کە لەگەڵیان بوو، تابێکی دەرهێنا و ویستی ڤیدیۆیەکمان پیشان بدات. ترەمپ ڕووی بەره و ئێمە وەرگێڕاو بە توانجەوە وتی: دڵی بەمە خۆشە، گوێی لێبگرن!
گراهام زۆر توڕە بوو وتی: ئێمە ئەزانین تۆ کێشەی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەت هەیە، بەڵام خۆ ئێمەش ئەتوانین بڕۆن لەبەردەم کۆشکی سپی کوردێک بێنین و موعاناتەکانی خۆی بە حەقیقی بگرێرێتەوە کە لە سەر دەستی ئێوە تووشی بووە.
سەرۆک ترەمپ زەردەخەنەیەکی بۆ کردوو وتی: ئەمە هی چ ساڵێکە؟ تۆ واز لەم شتانەی ڕابردوو بێنە، ئێستا چیت هەیە بۆ ئەمڕۆ!.
کرامر دەڵێت:من تێگەیشتم ئەردۆگان سیاسییەکی ناکامڵە. توانای چارەسەری کێشەی خۆی و میللەتەکەی نییە.
ئەردۆگان کەوتە گلەیی کردن و نامەکەی مانگی ئۆکتۆبەری سەرۆک ترەمپ و لە جانتاکەی دەرهێنا و وتی:نیگەرانم بەم نامەیە! سەرۆک ترەمپ زەردەخەنەیەکی کردو وتی:ئەمە کۆپی نامەکەیە، ئەبوو نامە ئەسلییەکەت بهێنایەتەوە لەگەڵ خۆت.
کەچی ئه و بەجدی وەریگرتوو، وتی: نوسخە ئەسلییەکەم لە تورکیا جێهێشتووە.
ئەردۆگان لە گلەیی بەردەوام بوو ئێمە هەر گوێمان گرت، لەناکاو ترەمپ پێی وت: تۆ کێشەت لەگەڵ کوردی وڵاتەکەی خۆت هەیە، کوردەکان لە سوریا چی بکەن، ئەوان گوناهیان چییە؟ تۆ سەرەتا ئەبێت لەگەڵ کوردی وڵاتەکەی خۆت ڕێکەویت، ئەوکات گلەی لە کودەکان لە سوریا بکەیت. دواتر تۆ لە هاوپەیمانی ناتۆ لاتداوە، کوردەکانی سوریا هەقی چییە بەسەر ئەمەوە!؟.
ئەردۆگان بەردەوام بوو لە گلەیی و وتی: ئەمریکا بەردەوامە لە شکاندنی سومعە و ناوناوبانگی تورکیا و من. بەسەدان هەزار دۆلارتان لە ڕێگەی هەواڵگرییەوە بۆ کوردەکان خەرجکردووە کە لە ئەوروپا و وڵاتان خۆپیشاندان بکەن و سومعەمان لەکەدارکەن.
سەرۆک ترەمپ به و گلەییە زۆر توڕە بوو لەوەڵامدا پێیوت:جا ئێوە چین تا ئێمە سومعەتان لەکەدارکەین. ئێمە چۆن پارە بۆ شتی وا سەرفدەکەین. ئێوە هێرشتان کردۆتە سەر کوردەکانی سوریا، ئەوانیش بەشی ئەوە دۆستیان هەیە لە دنیا پشتگیریان لێبکەن.
سیناتۆر تید کروز، بەشداربوویەکی تری کۆبوونەوەکە بوو، لە ئەردۆگانی پرسی:هەست ناکەیت مەسەلە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی وڵاتەکەت تێکەڵ و پێکەڵ کردووە. باشترە تۆ لەگەڵ کوردەکانی ناوخۆت ڕێکەویت، نیگەرانی ئەوروپا لەبەرچاوبگریت. ئەوەندەی من بزانم دەمێک ساڵە ئێوە بەم گرفتەوە ئەناڵێنن! بەکورتی ئێمە نامانەوێت تۆ هێرش بکەیتە سەر کوردەکانی سوریا
لە کۆتایدا ترەمپ پێشنیاری بۆ ئەردۆگان کرد بیر بکاتەوە لە ناتۆ و کۆتایی بە گرێبەستەکانی بهێنێت لە کڕینی مووشەکی ئێس 400 و بەڵێن بدات هێرش دووبارە نەبێتەوە بۆ سەر کوردەکان چونکە ئەوان دژی #داعش# لەگەڵ ئێمە جەنگیون ئەوا پەرە بە ئابوری هەردوولا ئەدەین بەبڕی 100 ملیار دۆلار، جا ئەم سەفقەیەت پێ باش و پێ پەسەندە یان سزا ئابوورییەکان بسەپێنین.
سەرۆکی تورکیا-ش جەختی لەسەر ئەوەکردەوە ئێوە پاتریۆت و ئێف 35 –مان پێ ئەفرۆشن؟ جگە لەوەی بەداخەوە دووبارە مەسەلەیەکی هێنایەوە بەر باس و وتی: ئەوانەی ئێوە بە دۆستی خۆتانی دادەنێن، ئەوانە تیرۆریستن و دژی ئێمەن.
لەم نێوەندەدا لیندسی گراهام سەرێکی بادا و سەیرێکی وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد کە لەپشت ئەرۆگانەوە وەستابوو، وەک ئەوەی بڵێ ئەنجامی نییە لەگەڵ سەرۆکەکەتان.
لەکۆتایدا دەڵێت: گراهام بڕیاریدا نەچێتە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەوە، بەڵام سەرۆک ترەمپ پێیوتین نیو سەعاتێکی تریش با لەگەڵی بین.[1]
وەرگێڕانی: #لوقمان غەفور#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,327
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی Luqman Ghafour
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 20-11-2019 (5 年份的)
Original Language: 英语
书: 政治
党: ISIS
文件类型: 翻译
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( بەناز جۆڵا 21-11-2019
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-11-2019
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):22-11-2019
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览2,327
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.195 KB 21-11-2019 بەناز جۆڵاب.ج.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,086
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!