ئەمڕۆ ڕێکەوتی #20-11-2019# ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئەنجامی 42ەمین ڕۆژی شەڕ و بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوا بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گرێدراوی لە سەرتاسەری ناوچەکان بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکانیان بەردەوام دەکەن.
هەروەها هاتووە: سوپای تورک و چەتەکانی لەژێر پاراستنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر گوندی تل وەرد، بەهەمان شێوە لە گوندی ئوم خەشبێ جموجوڵە داگیرکەرییەکەیان زیاد کردووە.
لە بەردەوامی هاتووە: سوپای داگیرکەر بە چەکی قورس هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی لە ناوچەی ئەبو سران، لە گوندەکانی جرن و خربەت فارس، گروپە چەتەکانی سەربە سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیاندا پەرە بە داگیرکارییان بدەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە هاتووە: لە ئەنجامی هێرشەکان کە بە تۆپ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکرێت، دوو هەڤاڵمان شەهید بوون.[1]