گردی گوڵان : پێشی دەڵێن گردی مامەیارە، چونکە لەسەر ئەو گردە نێژراوە پشتی کارێزی وەستا شەریف.
تێبینی:هەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن چەند خێزانێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕوویان لە شاری #سلێمانی# کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشی گولییان هەبووە ڕێگایان پێنەدراوە لە ناو شاری سلێمای نیشتەجێبن، بۆیە لەسەر ئەو گردە نیشتەجێ بوون، ئیتر ئەو گردەش بە گردی گولان ناوی دەرکردووە، پاش ماوەیەک ئەو خێزانانە چاک دەبنەوە بەهۆی چاک بوونەوەیان قسەیەک دەبێتە باو لەناو دانیشتووانی شاری سلێمانیدا دەڵێن (گولەکان بوونەتە گوڵ) واتا بە تەواوی چاک بوونەتەوە و وەک گوڵ جوان بوون، بۆیە ناوی گردەکە دەبێتە گردی گوڵان.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 706 keer bekeken