#بوشرا کەسنەزانی#
لە بڵاو کراوەکانی #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#،
ئەم کتیبە هەوڵدەدات وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار بداتەوە، کە لەبارەی شیعرەوە دەکرێن، بەتایبەت شیعری کلاسیکی کوردی. شاعیران بۆ شیعریان نووسی؟ بۆچی شیعری کوردی بە ستایلی کلاسیک درەنگ هاتەئاراوە؟ ئێمە بۆ ئێستاش شیعری کلاسیک دەخوێنینەوە؟ ڕۆحییەتی شیعری کلاسیک چییە؟ بۆچی بە خەرمانەیەکی پیرۆزی دەورەدراوە و لەگەڵ خوێندنەوەی غەزەلی کلاسیکدا، هەست بە کەشێکی ڕۆحی و دینی دەکەین؟ بۆچی چاوەڕوانیمان لە شیعری کلاسیک، وەک چاوەڕوانیمانە لە حەکیمێکی پابەندبوو؟ بەهۆی گرانيی زمانەکەوەیە، کە لە ئێستادا بۆ ئێمە ماناکان لەناو تەمومژی خۆیاندا دەمێننەوە و هاوکات لەگەڵ دەربڕینە بارگاوی بە دینی و فەلسەفییەکاندا، بەردەوام ترسی تێنەگەیشتن و ڕێزی پیرۆزییەکەی دەگرین؟ ئایا ئەم شاعیرانە؛ مەلا لەخوداترسەکەی سەر سەجادەن، یان ئێمە دەتوانین وەک مرۆڤ؛ هەر لە ڕێگەی زمانەکەی خۆیانەوە ڕووە ئینسانییەکانی تریان ببینن، ئەوڕووەی کە لە تاریکی و پەناوپاساری قەدەغەکاندا شاراونەتەوە؟ ئەم شیعرە خودییەی کلاسیک، کە بەشی زۆری گێڕانەوەی ئەوین و ئازارەکانیەتی، بۆچی بەردەوام سیمای شاعیرێکی برینداری ژیانبەباچوو بەرامبەر بە دڵبەرێکی بەشکۆی جوانڕووی هەمیشە گەنج نیشاندەدات؟ ئەوینی ئەمان لە سەردەمی ئێستاداچۆن تەماشا دەکرێت؟ بە ڕێز و سەرسامییەوە، یان لە نەزانییەوە، بە توانجەوە، بە نەخۆشی دادەنرێت؟ لە هەموو ئەم پرسیارانە گرنگتر، ئایا ئەوین ئەو بابەتەیە کە ئەدەبیات وەک سەرگەرمی تەماشای دەکات، یان لە ڕاستەقینەدا ئەوین بووەتە هۆی دۆزينەوەی ئەو زمانەی پێی دەوترێت شیعر و کەسەکە دەکاتە گێڕەرەوەی ئەزموونە خودییە ئینسانییەکان، کە دواجار ئەزموونێکی دەستەجەمعيی مرۆییە و لای هەموو ئینسانێک، بەردەوام دووبارە دەبێتەوە؟! [1] [2]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 14,131 gånger