نووسینی: #بەهرۆز بوچانی#
وەرگێڕانی: #هاشم ئەحمەدزادە#
بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی زیندان و کاردانەوەی سیاسەتەکانی زیندانبانان لەگەڵ زیندانییەکان، شێوازی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە. کەسانێک ئاگر لە جەستەی خۆیان بەردەدەن. کەسانێک مەچەک و ڕەگی ملی خۆیان دەبڕن. کەسانێک شێت دەبن. کەسانێک خۆیان بە پەیامهێنەر بە هاوبەندییەکانیان دەناسێنن. هەندێکیان ماندوو دەبن و دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. هەندێکیان تووشی نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی دەبن و تێدا دەچن. بەڵام کەسێک شێوازێکی تری بەرەنگاربوونەوە هەڵدەبژێرێت. ئەو لەودیو دنیای ئوستورەکانەوە و لە هەناوی دنیای تەکنۆلۆژیادا پەنجەکانی دەخاتە سەر تەلەفۆنە گیرفانییەکەی و بە وەتساپ هەزاران پەیام لە ئاسمانی دوورگەی مانوسەوە هەڵدەفڕێنێت، تا لەولاتر کۆمەڵێک لە دۆستان و غەمخۆرانی پەیڤ وەریان بگرن و دواجار ببن بە کتێبی هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان''. [1] [2]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,595 times