نەچونی هەردو سەرۆک کۆتلەی بەهێزی ناو یەکێتی (قوبادو لاهور) بۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی #سلێمانی#، هەر کەموکورتییەکی پرۆتۆکۆلی ڕێکخستنی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی ناوچەکە نییە، بەڵکو ڕەهەندە سیاسییەکەی ئەوەیە لەڕۆژی دروستکردنی سلێمانییدا ئەم چالاکییە نێودەوڵەتییە لەژێر سەرپەرشتی کوتلەی چوارەمی ناو یەکێتیدا سازکراوە کە (#بەرهەم ساڵح#)ە.
بەرهەم بەهەموو کەموکوڕیی و عەیبە سیاسییەکانییەوە جێدەستی بەسلێمانییەوە وەک پایتەختی یەکێتی لەهەواری شارەوە تا زانکۆی ئەمریکیی دیارە... هەرچی کوتلەی سێیەمە کە (کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانێتی) سەرنجیان لەسەر قورغکردنی گشتیی پارلەمانەو ئەگەرچی سەر بەزۆنی سەوزن، بەڵام عاقڵانە یارییەکەیان لەزۆنی زەرددا دەکەن.
بۆ قوبادو لاهور کە خۆیان بەخاوەن و دڵسۆزی سلێمانی دەزانن، بایکۆتکردنی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب عەیبەیەکی ڕۆشنبیریی و سیاسیی گەورەیە. دەبو کراسێ لەپارتی دابدڕن، کە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە#هەولێر# کرایەوە، بارزانی کوڕو برازاکانی نەنارد خۆی چو!
ئەگەر #مام جەلال# (کە هەمیشە ئیحتیرامی نوسەرو کتێبی دەگرت) لەژیاندا بایە سلێمانی توشی ئەم دۆخە نەدەبو کە بووە.
پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئەوە کێیە دەیەوێ شوێنپێی مام جەلال هەڵبگرێ؟![1]
#توانا ئەمین#