سلێمانی لە بەرداشی کوتلەکاندا!
نەچونی هەردو سەرۆک کۆتلەی بەهێزی ناو یەکێتی (قوبادو لاهور) بۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی
سلێمانیسلێمانی، هەر کەموکورتییەکی پرۆتۆکۆلی ڕێکخستنی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی ناوچەکە نییە، بەڵکو ڕەهەندە سیاسییەکەی ئەوەیە لەڕۆژی دروستکردنی سلێمانییدا ئەم چالاکییە نێودەوڵەتییە لەژێر سەرپەرشتی کوتلەی چوارەمی ناو یەکێتیدا سازکراوە کە (
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح)ە.
بەرهەم بەهەموو کەموکوڕیی و عەیبە سیاسییەکانییەوە جێدەستی بەسلێمانییەوە وەک پایتەختی یەکێتی لەهەواری شارەوە تا زانکۆی ئەمریکیی دیارە... هەرچی کوتلەی سێیەمە کە (کۆسرەت ڕەسوڵ و کوڕەکانێتی) سەرنجیان لەسەر قورغکردنی گشتیی پارلەمانەو ئەگەرچی سەر بەزۆنی سەوزن، بەڵام عاقڵانە یارییەکەیان لەزۆنی زەرددا دەکەن.
بۆ قوبادو لاهور کە خۆیان بەخاوەن و دڵسۆزی سلێمانی دەزانن، بایکۆتکردنی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب عەیبەیەکی ڕۆشنبیریی و سیاسیی گەورەیە. دەبو کراسێ لەپارتی دابدڕن، کە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە
هەولێرهەولێر کرایەوە، بارزانی کوڕو برازاکانی نەنارد خۆی چو!
ئەگەر
مام جەلالمام جەلال (کە هەمیشە ئیحتیرامی نوسەرو کتێبی دەگرت) لەژیاندا بایە سلێمانی توشی ئەم دۆخە نەدەبو کە بووە.
پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئەوە کێیە دەیەوێ شوێنپێی مام جەلال هەڵبگرێ؟!
[1]
توانا ئەمینتوانا ئەمین