ڕێباز فاروق، سەرپەرشتیاری تیمی گەڕۆکی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە شاری #هەولێر# ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 18 هەزار بروشوری تایبەت بە هۆشیاریی بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لەناو بازاڕدا دابەشکراوە و لەناو خەڵکیش پێشوازییەکی گەرم لە بایکۆت دەکرێت.
وتیشی: بەهۆی فراوانبوونی هەڵمەتەکانی بایکۆتی کاڵای تورکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا تورکییەکان بەگشتی40٪ فرۆشیان کەمی کردووە.
سەرپەرشتیاری تیمی گەڕۆکی هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی لە شاری هەولێر، ڕاشیگەیاند هەڵمەتەکانمان بەردەوام دەبێت و هەمەجۆر دەبێت لە داهاتوودا گردبوونەوە دەکەین بەتایبەتی دژی دراما کە دەستی خستۆتە ژیان و قەوارەی خێزانمان، هەروەها لەگەڵ هونەرمەندان دەست دەکەین بە هەڵمەت و فشار دروستکردن لەسەر وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ئەوەی بە تەواوەتی دراما تورکییەکان ڕابگرێت.[1]