图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,356
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڤایرۆسی HIV هەڕەشە لە خانمانی ڕۆژهەڵاتی ووڵات دەکات
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڤایرۆسی HIV هەڕەشە لە خانمانی ڕۆژهەڵاتی ووڵات دەکات
统计和调查

ڤایرۆسی HIV هەڕەشە لە خانمانی ڕۆژهەڵاتی ووڵات دەکات
统计和调查

نەشمیل بە لەچکە ڕەش و مانتۆ سوورەکەیەوە لە بنکەیەکی تەندروستیی #سنە# چاوەڕێی وەرگرتنی دەرمانی دژی ڤایرۆسی نەهێشتنی بەرگریی لەش (HIV) دەکات کە هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشیی ئایدزە. نەشمیل ڤایرۆسەکەی لە هاوژینەکەیەوە بۆ گوازراوەتەوە.
ئافرەتە کوردەکە لە ترسی کاردانەوەی کۆمەڵگا ناوێرێ ناوی تەواوی خۆی ئاشکرا بکات، بەڵام لەبارەی سەرەتای زانینی دۆخی تەندروستیی هاوژینەکەیەوە دەڵێ: ئەیلوولی 2009 بوو، ساڵێک بوو ژیانی هاوبەشمان پێکهێنابوو، مێردەکەم تووشی کێشەی گورچیلە بوو، لە کۆتاییدا هەردوو گورچیلەکەی لەدەستدا. من بیرم لە ژیانێکی بەختەوەر لەگەڵ مێردەکەم دەکردەوە، چووزانم ئەو مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنێ و پێشتر بەندیش کراوە.
بەپێی مەزندەکانی 2017ی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی ئێران، لەو وڵاتەدا 2.8 ملیۆن کەس مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2011دا نزیکەی 1.3 ملیۆن کەس بووە.
مەینەتی نەشمیل هەر بەوە نەبڕاوە. وەک خۆی دەڵێ: دەرکەوت ڤایرۆسی (HIV) هەیە و داوایان لە منیش کرد هەمان پشکنین بکەم، من پێشتر هەندێک نیشانەی ئەو ڤایرۆسەم لە خۆمدا بینیبوو، وەک دابەزینی کێش، ژانە سک و شەکەتی. سەرەتا وامدەزانی ئەوانە نیشانەکانی دووگیانین، بەڵام چەند ڕۆژێک دوای پشکنینەکان زانیم ئەو ڤایرۆسە لە لەشمدا هەیە. ئەو هەواڵە وێرانی کردم.
ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی لەش، کە بە (HIV) ناسراوە، ڕێگە بۆ تەشەنەسەندنی نەخۆشییە مەترسیدارەکان و شێرپەنجە خۆشدەکات، ئەگەر تووشبووەکە چارەسەر وەرنەگرێ، ئەوە دەکرێ بۆ ئایدز بگۆڕێ. ئەو ڤایرۆسە لە ڕێگەی شلەکانی لەشەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.
هاوژینەکەی نەشمیل 10 ساڵ بوو ئەو ڤایرۆسەی لەگەڵ بوو، بەڵام هیچکات بە نەشمیلی نەگوتبوو. نەشمیل دەڵێ کاتێک لێم پرسی بۆچی پێی نەگوتووم، هەر دەگریا و هیچی نەدەگوت. بەو حاڵەشەوە من بڕیارمدا لەگەڵی بمێنمەوە. من قوربانیی دەستی مێردەکەمم. خەسوو و خەزووریشم مامەڵەیەکی زۆر خراپیان لەگەڵ کردم.
ئەو نەخۆشییە درێژخایەنە پێویستی بە چارەسەری وردە، بەڵام هاوژینەکەی لە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بەردەوام بوو، هەتا دواجار گیانی لەسەر دانا و نەشمیل گەڕایەوە ناو باوەشی ساردوسڕی ماڵی باوکی.
نەشمیل لەبارەی کاردانەوەی ماڵی باوکی دەڵێت: پێموابوو ماڵی باوکم بە باشی مامەڵەم لەگەڵ دەکەن و یارمەتیم دەدەن بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا زاڵ بم. هەر کە زانییان ئەو نەخۆشییەم لەگەڵە، پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ مندا ڕاگرت و بگرە بۆ ماوەی یەک ساڵ تەلەفۆنێکیان بۆ نەکردم.
لەو کاتەدا چاوی نەشمیل پڕ بوو لە فرمێسک: ئەگەر دایکم زیندووبووایە، هەرگیز پشتی تێنەدەکردم. ئەوان هەقی خۆیانە بترسن لەوەی نەخۆشییەکە لە منەوە بۆ ئەوانیش بگوازرێتەوە.
ساڵێک دوای مەرگی هاوژینەکەی، خێزانەکەی ڕازیبوون نەشمیل وەربگرنەوە، بەڵام لە ژوورێکی جیادا دایاننابوو، بێ ئەوەی ڕێگەی تێکەڵاوی لەگەڵ هیچ کەسێکی پێبدەن. وەک خۆی دەگێڕێتەوە خێزانەکەم ڕێگەی چوونە مەتبەخ و ژوورەکانی دیکەیان پێنەدەدام، جلەکانیان لەگەڵ من جیاکردەوە.
دوای شەش مانگ، نەشمیل بڕیاری دا بچێتە سەنتەری ڕاوێژکاریی نەخۆشییە گوازراوەکان و لەوێ چاوی بە پیاوێک کەوت کە وەک خۆی ڤایرۆسی (HIV) هەبوو، پیاوەکە دڵی نەشمیلی برد، بەڵام ئەوجارەش بەخت یاوەری نەبوو.
نەشمیل گوتی: هەشت ساڵ لەمەوبەر، لە ڕێگەی ئەم سەنتەرەوە پیاوێکی تووشبووی ئەو ڤایرۆسەم ناسی. سەرەتا بەڕاستی کەوتە بەر دڵم و پێموابوو دەتوانین پێکەوە ژیانێکی خۆش بژین. بەداخەوە ئەویش تووشی مادەی هۆشبەر بووە و هەوڵی جیابوونەوە دەدەین. هەمیشە شەڕێک بەرۆکی ژیانم دەگرێ.
نەشمیل ڕۆژانە دوو حەب دەخوات بۆ ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی پێوە دیار نەبن و تووشی بێڕێزی نەبێت. بەگوتەی خۆی ڕۆژێک چووەتە نەخۆشخانە، بەڵام کاتێک زانیویانە ئەو ڤایرۆسەی لەگەڵە، دەریانکردووە. سەرەڕای هەموو ئەوانەش نەشمیل بڕیاری داوە کۆڵ نەدات.
ئافرەتە تەمەن 39 ساڵەکە دەڵێ: دوای مەرگی مێردی یەکەمم خووم دایە چنین و دوورینی جانتا. حەزم لەو جۆرە شتانەیە. سەرەتا کاتێک نەخۆشییەکەم لێدەرکەوت، هەندێک جار دەمگوت باشترە بمرم، بەڵام مرۆڤ نابێ ئاوا بە ئاسانی واز لە ژیان بهێنێ.
بە گوتەی د.بینایی کە لە سەنتەرێکی چارەسەری لە شاری سنە کار دەکات، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پارێزگای #کرماشان# بە 3610 حاڵەتی پۆزەتیڤ بەرزترین پلەی گرتووە، کە 30 حاڵەتیان ئافرەتن. سنە بە 584 حاڵەت لە پلەی دووەم دێ کە 60 حاڵەتیان ئافرەتن. ئێستا تەنیا 287 نەخۆش لە سەنتەری ڕاوێژکاریی سنە دەرمان وەردەگرن. لە کەیسەکانی پارێزگای سنە ژمارەیەکی زۆریان مردوون. زۆربەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵە، زۆربەی ئافرەتەکانیش نەخۆشییەکەیان لە مێردەکانیانەوە بۆ گوازراوەتەوە.
66 هەزار ئێرانی (HIV)یان هەیە
راپۆرتێکی 2013ی کەرتی تەندروستیی ئێران مەزندەی ئەوە دەکات کە زیاتر لە 100 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی (HIV) لە ئێران هەبن. د.کامیار عەلایی، پزیشکی کورد کە لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا خوێندوویەتی و لە توێژینەوەکانی ئەو ڤایرۆسەدا پێشەنگە، دەڵێت 70%ی تووشبووان نازانن ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا هەیە.
یەکەم کەیسی ڤایرۆسی (HIV)لە ئێران لە ساڵی 1987 تۆمارکراوە. بە گوتەی د.بینایی دواتر ئەو نەخۆشییە لە نێوان ئاڵوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان ژمارەی بەرزبووەوە و ئێستا 66 هەزار حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە ئێران هەن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,601
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-11-2019
挂钩项目: 3
日期与活动
的地方
1. سنە
词和词组
Publication date: 15-11-2019 (5 年份的)
城市: Kirmanshah
城市: 萨南达季
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 658
统计数据类型: 健康
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 15-11-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on15-11-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):15-11-2019
URL
此产品已被浏览2,601
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,356
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!