📊 بابەت 374,098 | وێنە 58,961 | پەڕتووک PDF 10,975 | فایلی پەیوەندیدار 42,414 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,586
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 03-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ماوەی هەفتەیەکەدا ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای ئامەد لە 50 کەسەوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە. دۆخی تەندروستیی 18 لە تووشبووەکان جێگیر نییە. بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئامەد تەنیا لە سێ گوندی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 100 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📊 ڤایرۆسی HIV هەڕەشە لە خانمانی ڕۆژهەڵاتی ووڵات دەکات | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ڤایرۆسی HIV هەڕەشە لە خانمانی ڕۆژهەڵاتی ووڵات دەکات
📊 ئامار و راپرسی


نەشمیل بە لەچکە رەش و مانتۆ سوورەکەیەوە لە بنکەیەکی تەندروستیی سنەسنە چاوەڕێی وەرگرتنی دەرمانی دژی ڤایرۆسی نەهێشتنی بەرگریی لەش (HIV) دەکات کە هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشیی ئایدزە. نەشمیل ڤایرۆسەکەی لە هاوژینەکەیەوە بۆ گوازراوەتەوە.
ئافرەتە کوردەکە لە ترسی کاردانەوەی کۆمەڵگا ناوێرێ ناوی تەواوی خۆی ئاشکرا بکات، بەڵام لەبارەی سەرەتای زانینی دۆخی تەندروستیی هاوژینەکەیەوە دەڵێ: ئەیلوولی 2009 بوو، ساڵێک بوو ژیانی هاوبەشمان پێکهێنابوو، مێردەکەم تووشی کێشەی گورچیلە بوو، لە کۆتاییدا هەردوو گورچیلەکەی لەدەستدا. من بیرم لە ژیانێکی بەختەوەر لەگەڵ مێردەکەم دەکردەوە، چووزانم ئەو مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنێ و پێشتر بەندیش کراوە.
بەپێی مەزندەکانی 2017ی رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی ئێران، لەو وڵاتەدا 2.8 ملیۆن کەس مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2011دا نزیکەی 1.3 ملیۆن کەس بووە.
مەینەتی نەشمیل هەر بەوە نەبڕاوە. وەک خۆی دەڵێ: دەرکەوت ڤایرۆسی (HIV) هەیە و داوایان لە منیش کرد هەمان پشکنین بکەم، من پێشتر هەندێک نیشانەی ئەو ڤایرۆسەم لە خۆمدا بینیبوو، وەک دابەزینی کێش، ژانە سک و شەکەتی. سەرەتا وامدەزانی ئەوانە نیشانەکانی دووگیانین، بەڵام چەند رۆژێک دوای پشکنینەکان زانیم ئەو ڤایرۆسە لە لەشمدا هەیە. ئەو هەواڵە وێرانی کردم.
ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی لەش، کە بە (HIV) ناسراوە، رێگە بۆ تەشەنەسەندنی نەخۆشییە مەترسیدارەکان و شێرپەنجە خۆشدەکات، ئەگەر تووشبووەکە چارەسەر وەرنەگرێ، ئەوە دەکرێ بۆ ئایدز بگۆڕێ. ئەو ڤایرۆسە لە رێگەی شلەکانی لەشەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.
هاوژینەکەی نەشمیل 10 ساڵ بوو ئەو ڤایرۆسەی لەگەڵ بوو، بەڵام هیچکات بە نەشمیلی نەگوتبوو. نەشمیل دەڵێ کاتێک لێم پرسی بۆچی پێی نەگوتووم، هەر دەگریا و هیچی نەدەگوت. بەو حاڵەشەوە من بڕیارمدا لەگەڵی بمێنمەوە. من قوربانیی دەستی مێردەکەمم. خەسوو و خەزووریشم مامەڵەیەکی زۆر خراپیان لەگەڵ کردم.
ئەو نەخۆشییە درێژخایەنە پێویستی بە چارەسەری وردە، بەڵام هاوژینەکەی لە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بەردەوام بوو، هەتا دواجار گیانی لەسەر دانا و نەشمیل گەڕایەوە ناو باوەشی ساردوسڕی ماڵی باوکی.
نەشمیل لەبارەی کاردانەوەی ماڵی باوکی دەڵێت: پێموابوو ماڵی باوکم بە باشی مامەڵەم لەگەڵ دەکەن و یارمەتیم دەدەن بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا زاڵ بم. هەر کە زانییان ئەو نەخۆشییەم لەگەڵە، پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ مندا راگرت و بگرە بۆ ماوەی یەک ساڵ تەلەفۆنێکیان بۆ نەکردم.
لەو کاتەدا چاوی نەشمیل پڕ بوو لە فرمێسک: ئەگەر دایکم زیندووبووایە، هەرگیز پشتی تێنەدەکردم. ئەوان هەقی خۆیانە بترسن لەوەی نەخۆشییەکە لە منەوە بۆ ئەوانیش بگوازرێتەوە.
ساڵێک دوای مەرگی هاوژینەکەی، خێزانەکەی رازیبوون نەشمیل وەربگرنەوە، بەڵام لە ژوورێکی جیادا دایاننابوو، بێ ئەوەی رێگەی تێکەڵاوی لەگەڵ هیچ کەسێکی پێبدەن. وەک خۆی دەگێڕێتەوە خێزانەکەم رێگەی چوونە مەتبەخ و ژوورەکانی دیکەیان پێنەدەدام، جلەکانیان لەگەڵ من جیاکردەوە.
دوای شەش مانگ، نەشمیل بڕیاری دا بچێتە سەنتەری راوێژکاریی نەخۆشییە گوازراوەکان و لەوێ چاوی بە پیاوێک کەوت کە وەک خۆی ڤایرۆسی (HIV) هەبوو، پیاوەکە دڵی نەشمیلی برد، بەڵام ئەوجارەش بەخت یاوەری نەبوو.
نەشمیل گوتی: هەشت ساڵ لەمەوبەر، لە رێگەی ئەم سەنتەرەوە پیاوێکی تووشبووی ئەو ڤایرۆسەم ناسی. سەرەتا بەڕاستی کەوتە بەر دڵم و پێموابوو دەتوانین پێکەوە ژیانێکی خۆش بژین. بەداخەوە ئەویش تووشی مادەی هۆشبەر بووە و هەوڵی جیابوونەوە دەدەین. هەمیشە شەڕێک بەرۆکی ژیانم دەگرێ.
نەشمیل رۆژانە دوو حەب دەخوات بۆ ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی پێوە دیار نەبن و تووشی بێڕێزی نەبێت. بەگوتەی خۆی رۆژێک چووەتە نەخۆشخانە، بەڵام کاتێک زانیویانە ئەو ڤایرۆسەی لەگەڵە، دەریانکردووە. سەرەڕای هەموو ئەوانەش نەشمیل بڕیاری داوە کۆڵ نەدات.
ئافرەتە تەمەن 39 ساڵەکە دەڵێ: دوای مەرگی مێردی یەکەمم خووم دایە چنین و دوورینی جانتا. حەزم لەو جۆرە شتانەیە. سەرەتا کاتێک نەخۆشییەکەم لێدەرکەوت، هەندێک جار دەمگوت باشترە بمرم، بەڵام مرۆڤ نابێ ئاوا بە ئاسانی واز لە ژیان بهێنێ.
بە گوتەی د.بینایی کە لە سەنتەرێکی چارەسەری لە شاری سنە کار دەکات، لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا پارێزگای کرماشانکرماشان بە 3610 حاڵەتی پۆزەتیڤ بەرزترین پلەی گرتووە، کە 30 حاڵەتیان ئافرەتن. سنە بە 584 حاڵەت لە پلەی دووەم دێ کە 60 حاڵەتیان ئافرەتن. ئێستا تەنیا 287 نەخۆش لە سەنتەری راوێژکاریی سنە دەرمان وەردەگرن. لە کەیسەکانی پارێزگای سنە ژمارەیەکی زۆریان مردوون. زۆربەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵە، زۆربەی ئافرەتەکانیش نەخۆشییەکەیان لە مێردەکانیانەوە بۆ گوازراوەتەوە.
66 هەزار ئێرانی (HIV)یان هەیە
راپۆرتێکی 2013ی کەرتی تەندروستیی ئێران مەزندەی ئەوە دەکات کە زیاتر لە 100 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی (HIV) لە ئێران هەبن. د.کامیار عەلایی، پزیشکی کورد کە لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا خوێندوویەتی و لە توێژینەوەکانی ئەو ڤایرۆسەدا پێشەنگە، دەڵێت 70%ی تووشبووان نازانن ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا هەیە.
یەکەم کەیسی ڤایرۆسی (HIV)لە ئێران لە ساڵی 1987 تۆمارکراوە. بە گوتەی د.بینایی دواتر ئەو نەخۆشییە لە نێوان ئاڵوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان ژمارەی بەرزبووەوە و ئێستا 66 هەزار حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە ئێران هەن.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-11-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-11-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🚬 ماددە هۆشبەرەکان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 15 2019 5:03PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2019 11:07PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 15 2019 11:07PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 114 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ڤایرۆسی HIV هەڕەشە لە خانمانی ڕۆژهەڵاتی ووڵات دەکات
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-11-2019
🏰 شوێنەکان
1.👁️سنە
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574