ئیمان عیدۆ: پزیشکەکەم دەستدرێژی کردە سەرم
ئیمان عیدۆ، لە تەمەنی 9 ساڵی، لە گوندی حەردان لە شارۆچکەی شەنگال، رۆژی 03-08-2014، کەوتە دەست
داعشداعش. ئیمان ئێستا لە کۆمەڵگەی شاریا لە پارێزگای
دهۆکدهۆک دەژی، ئه و چیرۆکی خۆی لەبندەستی داعش گێڕایەوە و وتی: چەکدارەکانی داعش تەمەنی منیان لەبەرچاو نەگرت و لە 9 ساڵیدا دەستدرێژی سێکسییان کردە سەرم.
رفاندنی ئیمان؛
یەکەم رۆژی رفاندن: من و داپیرەی گەورەی خۆم، لەگەڵ خێزانی مامم و چەندین کەسوکاری دیکە و دراوسێکانی ئێمە کەوتینە دەست داعش، لەوکاتەدا زۆر ترسام، چونکە مرۆڤی وەک داعش ناشرین و بەترسم نەبینیبوو، ئه و کاتەش هەرگیز بەبیرم ناچێت کاتێک داعش دەستی برا و مام و ئامۆزاکانی منی بەستەوە و لەئێمەی دوورخستەوە.
داعش دەستدرێژی کردە سەرم:
ئه و کاتە من بچووک بووم، تەمەنم تەنیا 9 ساڵ بوو، داعش فێری نوێژ و خوێندنی قورئانی دەکردم، کتێبی عەقیدەیی و جیهادی بۆ ئێمە هێنابوو ئێمەی ناچار کرد ئه و کتێبانە بخوێنێنەوە، تەمەنی ئه و داعشانە نزیکەی 40 ساڵ بوو، ئەوان زۆر دڕندەبوون، لەبەرچاوی ئێمە دەستدرێژییان دەکردە سەر کچان و ژنانی ئێزدی، گوێیان بە ئێمە نەئەدا، بۆیە من تووشی سەرسوڕمان ببووم، هەموو کاتێک ئه و پرسیارەم بۆ دروست ئەبوو؛ بۆچی ئەمانە لە مرۆڤی ئاسایی ناچن؟ بەڵام لەگەڵ ئەم دۆخە سەختە رۆژێک چەکدارێکی داعش دەستدرێی سێکسی کردە سەر من و گوێی بە تەمەنی بچووکی من نەدا، ئه و لەسەر دەستدرێژییەکانی خۆی بەردەوامبوو هەر کاتێک من پێم وتبا لێم نزیک مەبە من بچووکم، لێی ئەدام.
پزیشکەکەی داعش
بەهۆی دەستدرێژییەکانی چەکدارانی داعش تووشی ئازارێکی زۆر بووم، بۆیە چەکدارەکانی داعش منیان بردە لای پزیشکێک بەناوی ئیحسان، بەڵام لە جیاتی چارەسەری ئه و پزیشکە دەستدرێژی کردە سەر من، تووشی نەخۆشی بووم، بۆیە پرسارم له و پزیشکە کرد ئایا کاری تۆ مرۆڤایەتی نییە بۆچی چارەسەم ناکەی و دەستدرێژی دەکەیە سەر من؟ ئه و وتی: من بە مرۆڤایەتی کار ناکەم. منیش به و پزیشکەم وت؛ رۆژێک دێت منیش دەبمە پزیشک ئەگەر کوڕی تۆ هاتە لای من، من وەک مرۆڤ چارەسەری بۆ ئه و دەکەم، ئه و پزیشکە هیچ وەڵامێکی نەبوو.
زمانی کوردیم بیرم چۆوە
ئیمان باسی ئه و رۆژە سەختانە ئەکات کە لەگەڵ داعش بووه و دەڵێت: بە تێپەڕبوونی کات، زمانی کوردیم لەبیر کرد و فێری زمانی عەرەبی و تورکی بووم کە زمانی ئه و داعشانە بوو لەگەڵیان ئەژیام.
[1] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!