=KTML_Bold=ئیمان عیدۆ، =KTML_End= لە تەمەنی 9 ساڵی، لە گوندی حەردان لە شارۆچکەی شەنگال، ڕۆژی 03-08-2014، کەوتە دەست #داعش#. ئیمان ئێستا لە کۆمەڵگەی شاریا لە پارێزگای #دهۆک# دەژی، ئه و چیرۆکی خۆی لەبندەستی داعش گێڕایەوە و وتی: چەکدارەکانی داعش تەمەنی منیان لەبەرچاو نەگرت و لە 9 ساڵیدا دەستدرێژی سێکسییان کردە سەرم.
=KTML_Bold=رفاندنی ئیمان؛=KTML_End=
یەکەم ڕۆژی ڕفاندن: من و داپیرەی گەورەی خۆم، لەگەڵ خێزانی مامم و چەندین کەسوکاری دیکە و دراوسێکانی ئێمە کەوتینە دەست داعش، لەوکاتەدا زۆر ترسام، چونکە مرۆڤی وەک داعش ناشرین و بەترسم نەبینیبوو، ئه و کاتەش هەرگیز بەبیرم ناچێت کاتێک داعش دەستی برا و مام و ئامۆزاکانی منی بەستەوە و لەئێمەی دوورخستەوە.
=KTML_Bold=داعش دەستدرێژی کردە سەرم:=KTML_End=
ئه و کاتە من بچووک بووم، تەمەنم تەنیا 9 ساڵ بوو، داعش فێری نوێژ و خوێندنی قورئانی دەکردم، کتێبی عەقیدەیی و جیهادی بۆ ئێمە هێنابوو ئێمەی ناچار کرد ئه و کتێبانە بخوێنێنەوە، تەمەنی ئه و داعشانە نزیکەی 40 ساڵ بوو، ئەوان زۆر دڕندەبوون، لەبەرچاوی ئێمە دەستدرێژییان دەکردە سەر کچان و ژنانی ئێزدی، گوێیان بە ئێمە نەئەدا، بۆیە من تووشی سەرسوڕمان ببووم، هەموو کاتێک ئه و پرسیارەم بۆ دروست ئەبوو؛ بۆچی ئەمانە لە مرۆڤی ئاسایی ناچن؟ بەڵام لەگەڵ ئەم دۆخە سەختە ڕۆژێک چەکدارێکی داعش دەستدرێی سێکسی کردە سەر من و گوێی بە تەمەنی بچووکی من نەدا، ئه و لەسەر دەستدرێژییەکانی خۆی بەردەوامبوو هەر کاتێک من پێم وتبا لێم نزیک مەبە من بچووکم، لێی ئەدام.
=KTML_Bold=پزیشکەکەی داعش=KTML_End=
بەهۆی دەستدرێژییەکانی چەکدارانی داعش تووشی ئازارێکی زۆر بووم، بۆیە چەکدارەکانی داعش منیان بردە لای پزیشکێک بەناوی ئیحسان، بەڵام لە جیاتی چارەسەری ئه و پزیشکە دەستدرێژی کردە سەر من، تووشی نەخۆشی بووم، بۆیە پرسارم له و پزیشکە کرد ئایا کاری تۆ مرۆڤایەتی نییە بۆچی چارەسەم ناکەی و دەستدرێژی دەکەیە سەر من؟ ئه و وتی: من بە مرۆڤایەتی کار ناکەم. منیش به و پزیشکەم وت؛ ڕۆژێک دێت منیش دەبمە پزیشک ئەگەر کوڕی تۆ هاتە لای من، من وەک مرۆڤ چارەسەری بۆ ئه و دەکەم، ئه و پزیشکە هیچ وەڵامێکی نەبوو.
=KTML_Bold=زمانی کوردیم بیرم چۆوە=KTML_End=
ئیمان باسی ئه و ڕۆژە سەختانە ئەکات کە لەگەڵ داعش بووه و دەڵێت: بە تێپەڕبوونی کات، زمانی کوردیم لەبیر کرد و فێری زمانی عەرەبی و تورکی بووم کە زمانی ئه و داعشانە بوو لەگەڵیان ئەژیام.[1]