ئیبراهیم میکە عەلی
ئیبراهیم میکە عەلی.
نووسەر و توێژەر لە بیری ئاینیدا.
لە سلێمانی نیشتەجێیە و لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی(گوڵپ)ە لە هەورامان.
بڕوانامەی یەکەمی بریتییە لە دەرچوی ئامادەیی پەرستاری/سلێمانی 1986.
دواتر درێژەی بەخوێندن داوە و بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە ئیسلامیەکاندا لە زانکۆی تەرابلوسی لوبنان، خوێندکاری ماستەرە لە کۆمەڵناسیدا لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە.
لە ئاوارەییدا و لە کۆتایی ساڵەکانی هەشتاکاندا لە ئێران زانستە شەرعیەکانی خوێندوە و دواتر ساڵی 1993 بەشداری تاقیکردنەوەی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە و بە خۆبەخش 4 ساڵ وەک مامۆستای ئاینی خزمەتی کردوە.
خاوەنی زیاتر لە 20 نووسینی چاپکراوە لە نووسین و وەرگێڕان.
بێجگە لە زمانی دایک و زاراوە کوردییەکان، زمانی عەرەبی و فارسی دەدوێ و دەنوسێت.
خیزاندارە و خاوەنی 8 منداڵە 4 کچ و 4 کوڕ، کە تائێستا 3 لە کچەکانی و کوڕێکی زانکۆیان تەواو کردوە.
بەشداری دەیان کۆنگرەی فیکری و فەرهەنگی کردوە لە ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێ.
لە ئێستادا(2019) فەرمانبەرە لە کەرتی تەندروستی سلێمانیدا.
[1][2]
فەیسبووکی: ئیبراهیم میکە عەلی ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!