کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 516,442
 شؤمارە عەسگەل  105,223
 کتاووەل 19,086
فایل های مرتبط 95,720
Video 1,281
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ڕۆڵی ناتۆ لە دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دا – بەشی یەک -
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی ناتۆ لە دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دا – بەشی یەک -

ڕۆڵی ناتۆ لە دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دا – بەشی یەک -
=KTML_Bold=لە ساڵەکانی نێوان 1980 -1990 ڕێکخستنی گلادیۆی تورکیا بە ناوی ئەرگەنەکۆن دەستی بە دوژمنایەتی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە باکووری کوردستان کرد=KTML_End=. ئامانجی سەرەکی کوشتنی سەرمایەدارانی کورد، موخاتەبەکانی پرسی کورد، ڕوشنبیر و کەسایەتیە کوردەکان بوو.
هاوپەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور ناتۆ یەکێک لە گرنگترین ڕێکخستنەکانی پاشماوەی شەڕی ساردە کە بەرامبەر قەیرانی یونان لە ساڵی 1946، قەیرانی تورکیا لە ساڵی 1946، قەیرانی چیکوسلواکی لە ساڵی 1948 و پڕۆژەی ماڕشاڵ لە ساڵی 1947، لە 04-04-1949 لەنێوان 10 وڵاتی ئەوروپا و کەنەدا و ئەمریکا لە واشنتون دامەزرا. ئامانجی سەرەکی هاوپەیمانیەکە دژایەتیکردنی کومونیزم و ڕێگرتن لە پێشکەوتنەکانی یەکێتی سۆڤیەت لە ڕۆژئاوای ئەوروپا بوو. لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت و فراوانبوونی هەژموونی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاش چوونە ناو هاوپەیمانیەکە و سەرەنجام 7 وڵاتی بەڵکان و ئەوروپای ڕۆژهەڵات وەک ئیستونیا، لیتوانیا، بوڵغاریا، ڕۆمانیا و سلوواکیاش بوون بە بەشێک لە هاوپەیمانی ناتۆ.
=KTML_Bold=خاڵی سەرەکی هاوپەیمانی ناتۆ مادەی پێنجە=KTML_End= کە هەموو وڵاتان پێویستە ئیمزای بکەن و ئەویش باس لەوەدەکات، ئەگەر هەر هێرشێک لە دژی وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ و ئەمریکای باکوور و کەنەدا ئەنجامبدرێت، بەیەکەوە بەرگری دەکەن. لە سەردەمی جەنگی ساردا تورکیاش کە دراوسێی یەکێتی سۆڤیەت بوو و بزوتنەوە چەپەکان تێیایدا بەهێز دەبوون، سەرنجی ئەمریکا و ناتۆی ڕاکێشا و لە 18ی شوباتی ساڵی 1952 وەک ئەندامی ناتۆ قبوڵکرا.
بە هۆی دابەشکردنی کوردستان لەنێوان چوار وڵات و پەرت و بڵاوی گەلی کورد، کوردستان لە کۆنەوە بووەتە جێگەی یاری وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانی ناوچەکە. یاری و پلانەکان تا کۆتایی سەدەی ڕابردوو بووە هۆی ئەوەی ڕۆڵی گەلی کورد لە ناوچەکە فەراموش بکرێت. بەڵام لەگەڵ دەرکەوتن و بەهێزبوونی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بە سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان و کەوتنی سەدام حسێن و دروستبوونی پێگەیەکی سیاسی بۆ کورد لە باشووری کوردستان، #پەکەکە# توانی بە هێز و ڕێکخستنی خۆی لە چوار پارچەی کوردستان، ئەوروپا، وڵاتانی ناوچەکە و بەڵکان وەک ئەکتەرێکی نافەرمی و بەهێز لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ڕۆڵ بگێرێت و بە سەرنجراکێشان بۆ کێشەکانی کوردستان و ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست وەک لایەنەکێکی زۆر بەهێز بەڵام نافەرمی سوود لە دەرفەتەکان وەبگرێت و ڕۆڵێکی گەورەی سیاسی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگێڕێت.
بەڵام تایبەتمەندیەکانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد لە سەرەتای دەرکەوتنی و تا ئێستا بووە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی دژایەتیکردنی هاوپەیمانی ناتۆ ببێتەوە. لەم ڕاپۆرتە شیکاریەدا هەوڵ دەدەن بە دوو بەش باس لە ڕۆڵی ناتۆ لە دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بکەین.
=KTML_Bold=ڕێبەر ئاپۆ لە کتێبی مانیفیستوی شارستانی دیموکراتیک ئاماژە بەوەدەکات=KTML_End=، بێ تێگەیشتن لە هێڵی ناتۆ – گلادیۆی پشت پەردە لە کاتی ئەندامێتی تورکیا لە هاوپەیمانی ناتۆدا تا ساڵی 1990، ناتوانرێت بە شێوەیەکی ڕاست، شیکاری بۆ ڕووداو، شەڕەکان، تیرۆرەکان بکرێت و لێیان تێبگەین. ئەم تێگەیشتنە ڕاستی مێژووی نێوان کۆمەڵگا و سیاسەت لە تورکیا. شەستەکانی سەدەی ڕابردوو گرنگترین قۆناغی مێژووی تورکیایە کە ڕۆڵی ناتۆ و ئەمریکا لە دروستکردنی سیاسەتی تورکیا بەرامبەر گەلی کورد و بزوتنەوە چەپەکانی ئەو وڵاتە دیاری دەکات. کودەتای ساڵی 1960 لەدژی هەژموونی چەپ و ئیسلامیەکان لە تورکیا ئەنجامدرا. گراهام فولر براین دەڵێت، بزوتنەوەیەکی بەهێزی چەپ لە تورکیا هەبوو، تورکەکان لە ئیسلام زیاتر چەپەکانیان وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینی. ئەمریکاش ناچار بوو، سیاسەتێکی نیوەچڵ لە تورکیا بەڕێوەببات. لە لایەک ئەمریکا ناچار بوو لەبارەی پرسی دیموکراسی کار بکات و لە لایەکەوە ناچار بوو ئاگاداری پرسی چەپ بێت. لەو قۆناغەوە و تا ئێستا ئیسلام لە لایەن ئەمریکا و ناتۆ وەک ئامێرێکی سەرکوتکردن و لەناوبردنی هەرجورە بزوتنەوەیەکی گەلانی تورکیا بەکاردەهێنرێت.
لەو سەردەمەوە ناسیۆنالیزمی تورک لە ڕێگەی سوود وەرگرتن لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ناتۆ سیاسەتێکی تایبەت بەڕێوەدەبات کە بێگۆمان لە لایەن ناتۆوە پەسەند دەکرێت. تورکە ناسیۆنالیستەکان لەو سەردەمەوە بە هاوکاری ناتۆ، ئیسلامی سونی لە گەڵ ناسیۆنالیزمی تورک ئاوێتە دەکەن و لەدژی چەپڕەوی بەکاریدەهێنن. لەم نێوەندەدا ناسیۆنالیزم تورک بە پشتگیری ناتۆ و ئەمریکا، حزبی ئیسلامی وەک ڕەفا و پارتی داد و گەشەپێدان و ڕێکخراوی وەک ئەرگەنەکۆنیان دامەزراند.
ڕێبەر ئاپۆ تەئکید لە سەر ئەم سیاسەتەی ئەمریکا دەکاتەوە دەڵێت، سەنتەزی تورک – ئیسلام کە بە کودەتای سەربازی 12ی ئەیلول هاتە کایەوە وەک ئایدۆلۆژیایەکی فەرمی لە کۆماری تورکیا پەسەند کرا. لە پشت ئەو پلانەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هەبوون. لەو سەردەمەدا شۆرشی ئێران و داگیرکردنی ئەفغانستان لە لایەن یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1979 – 1980، ئەمریکا و بەریتانیای ناچار کرد لە ڕێگەی تورکیاوە ڕێوشوێن بگرنە بەر. لە ئەنجامدا ڕژێمی تورکیا شۆڕشی تورکیای بە شێوەیەکی بێبەزەییانە سەرکوت کرد و دەستی بە پاکتاوی نەژادی لە کوردستان کرد و تورکیا بوو بە جەندرمەیەکی باوەڕپێکراوی ئەمریکا و ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە گەڵ ئەوەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ بە ئیلهامێک بۆ ئیسلامیەکانی تورکیا بەڵام سوپا، چەپەکانی وەک هەڕەشەیەکی گەورەتر دەبینی. بە هاوکاری ئەمریکا و ناتۆ لە ساڵەکانی هەشتادا وردە وردە ئیسلامیەکان بۆ گۆڕەپانی سیاسی پەلکێشکران و کودەتای 12-09-1980 بە ئاشکرا هەڵوێستی ناتۆ لەبارەی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد و بزوتنەوە چەپەکان نیشان دەدات. گراهام فولر بەرپرسی پلە باڵای سی ئای ئێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەم پرسە دەڵێت، 'لەو قۆناغەدا پڕۆژەی کەمەری سەوز ئاماژەیەک بۆ ئیسلامیەکان لە لایەن ئەمریکا و ناتۆ لەدژی فراوانبوونی چەپەکان بەڕێوەبرا. فولر ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کاتە تێگەیشتن، بەکارهێنانی ئیسلام لەدژی کۆمۆنیزم دەتوانێت ڕۆڵیکی باش بگێڕێت. تورکیاش بەو هۆیەوە پڕۆژەکەی قبوڵکرد کە چەپەکان لەو وڵاتە بەهێز ببوون. فاشیست و ناسیۆنالیستەکانی تورکیش لەو پڕۆژەیەدا بەشداریان کرد. بە هۆی ئەوەی ئەوانیش لەگەڵ دەوڵەتی تورک لەدژی کورد و چەپەکان شەڕیان کردبوو. بەم ڕێگەیەوە دەتوانین لە ڕیشە و بناغەی دەوڵەتی قووڵی تورک و دوژمنایەتی بەرامبەر گەلی کورد تێبگەین. دەوڵەتی قووڵ سیاسەتی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکە و ئەو سیاسەتە بەرامبەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات و بەشێک لە گلادیۆ و بەشێک لە ناتۆ بەڕێوەی دەبەن.
=KTML_Bold=گلادیۆ و دەوڵەتی قووڵی تورکیا و ڕۆڵیان لە سەرکوتکردنی گەلی کورد=KTML_End=
لەگەڵ دەستپێکردنی تێکۆشانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان، ناتۆ لە ڕێگەی ڕێکخستنی گلادیۆ و ئەرگەنەکۆنی تورکیا کە وابەستەی گلادیۆیە، کردەوەی زۆر دڕندانەی لەدژی شۆڕشی ئازادیخوازی کورد ئەنجامدا. ڕێبەر ئاپۆ لە کتێبی مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیکدا باس لە پەیوەندی نێوان ناتۆ، گلادیۆ و دەوڵەتی قووڵی تورکیا دەکات و شیکاری بۆ ڕۆڵی ناتۆ لە شەڕی دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا دەکات. ڕێبەر ئاپۆ لەوبروایەدایە، ڕژێمی تورکیا لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا (ئەم قۆناغەش) لە ڕێگەی گلادیۆی ناتۆ پلان و بەرنامەی پاکتاوکردن و لەناوبردنی گەلی کوردی داڕشتووە و سەرمایەیەکی زۆر گەورەیان بۆ پڕۆژەکەیان تەرخانکردووە. لە تورکیا و کوردستانیش ڕۆڵێکی گرنگیان پێدراوە.
هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنی تورکیا لە پەیمانی ناتۆ لە ساڵی 1952 ڕێکخراوێک بە ناوی کۆمسیۆنی سەفەربەری گشتی لە تورکیا دامەزرا کە لقی گلادیۆ لە تورکیا بوو. ڕێبەر ئاپۆ لەوبڕوایەدایە، گڵادیۆی تورک هێزێک بوو کە هەموو هێزەکانی تر و هێزە سیاسیەکانی کۆنتڕۆڵ دەکرد. لە کتێبی مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیکدا دەنووسێت، یەکەمین چالاکی ئەو ڕێکخراوە لە ساڵێ 1952 شەڕی دژی کۆمۆنیستەکان بوو. هەرچەندە ڕۆڵی گڵادیۆی تورک دوای کودەتای سەربازی 1980 دەردەکەوێت بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوەدەدات 9 ساڵ بەر لە کودەتای 12-09-1980 ڕۆڵی سەرەکی لە کودەتای 12-03-1971 بینیوە و توانیویەتی دەست بەسەر دەسەڵات بگرێت و هەموو ئەو ڕووداوەکانی تیرورکردنی شۆڕشگێر و ڕۆشنبیر و هاوڵاتیان بە تایبەتی کۆمەڵکوژیەکانی گۆڕەپانی تەقسیم و شاری مەڕەش و هەوڵی تیرورکردنی بولەند ئەجەڤیت لە لایەن سوپای گڵادیۆی ناتۆیەوە ئەنجامدراون. بەڵام بە بۆچوونی ڕێبەری گەلی کورد کودەتای 12-09-1980 گرنگترین ئۆپەراسیۆن و کاری گڵادیۆی ناتۆیە. لەبەرئەوەی گڵادیۆی ناتۆ و گڵادیۆی تورک بە شێوەیەکی جیاواز و سەربەخۆ و دوور لە هێزە ئەمنیەکانی دیکەی تورکیا کاریان دەکرد و لە سەر ئاستێکی بەرز و شاراوە ڕۆڵیان دەگێڕا. بەو هۆیەوەیە کە لقی ناتۆ لە تورکیا هەموو هەڵێک بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد دەدات.
دەوڵەتی قووڵی تورکیا وەک شەبەکەیەکی ئاڵۆز لەناو سوپا، سەرمایەدار، دادوەرەکان و ناسیۆنالیستەکان و گروپە مافیەکان جێگیر بووە کە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا لە ڕووی پرسە ئەمنی و سیاسی و ناوخۆییەکان دیاریدەکات. ئەم گروپە سەر بە گڵادیۆی ناتۆیە کە ناتۆ لە هەندێک وڵاتدا بەو ڕێگەیە هەوڵی ڕێگریکردن لە هەژموونی سۆڤیەت و فراوانبوونی کۆمونیزمی دەدا. کەم کەس ئاگاداری ئەم پرسەبوون. سوپای گڵادیۆی شاراوە زیاتر لە ئیتاڵیا، یونان، تورکیا و ئەڵمانیا لەدژی شۆڕشگێران دەستیان بە شەڕ کرد. باڵێکی ئەم ڕێکخراوە لە تورکیاش لەدژی هێزەکانی گەریلا دەستی بە شەڕی تایبەت کرد. ڕێبەر ئاپۆ لەو باوەڕەدایە، لە ساڵی 1985 گڵادیۆی ناتۆ حکومەتی ئەڵمانیای پەلکێشی شەڕ لەدژی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کرد. نابێت فەراموش بکرێت، ئەڵمانیا کە ناوەندی سوپای گلادیۆ بوو، یەکەمین دەوڵەت بۆ کە لە ساڵی 1985 پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەقەڵەمدا.
هاوکات لەگەڵ پاشەکشێی ڕووسیای سۆڤیەت لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و بچووکبوونی هەژموونی، گڵادیۆی ناتۆ جگە لە تورکیا گرنگی خۆی لە زۆربەی وڵاتان لەدەستدا. لە ساڵی 1980 بۆ 1990 گلادیۆی ناتۆ بە ناوی ئەرگەنەکۆن ڕووی کردە باکووری کوردستان و هەموو سەرنج و هێزێکی خستە سەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد. ئامانجی سەرەکی ئەرگەنەکۆن کوشتنی سەرمایەدارانی کورد، موخاتەبەکانی پرسی کورد، ڕوشنبیر و کەسایەتیە دیارەکانی کورد بوو.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,500 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 14-11-2019
آیتم های مرتبط: 2
 اهزاب و سازمانەل
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 13-11-2019 (5 سال)
اقلیم: United Kingdom
لهجە: ک. جنوبی
کتاب: مستند
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 14-11-2019 أڕا( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا15-11-2019 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 2,500 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 516,442
 شؤمارە عەسگەل  105,223
 کتاووەل 19,086
فایل های مرتبط 95,720
Video 1,281
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.344 ثانیه(اێس)