🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامی؛ بەرگی 01
نووسینی: د. محسن عبدالحمید
وەرگێڕانی: ئیبراهیم میکە عەلی
1999[1]
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامی؛ بەرگی 01
📕 داستانی بیگ-بانگ
مارکۆس چۆون
وێنەکان: کریس مۆر
ئامادەکردن و وەرگێڕان
شێرکۆ رەشید قادر
2021
سلێمانی
لە بڵاوکراوەکانی هەفتەنامەی تاراوگە - هۆڵەندا[1]
📕 داستانی بیگ-بانگ
📕 هونەری ئەتەکێت 2
هونەری ئەتەکێت
وەرگێڕانی ئایندە محمد


ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوک
- دایک و باوک، ئەو دوو کەسەن کە ژیانیان بە ئێمە بەخشیوە و خۆشی و ئاسوودەیی و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانی لەپێناو ئێمەد
📕 هونەری ئەتەکێت 2
📕 حەوت کۆڵەکە
کتێبی حەوت کۆڵەکە
هۆکاری ڕاستەقینەی نائارامییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

بەرهەمی پەیمانگای ئینتەربرایسی ئەمریکی
AEI
ڕێکخستن و پێداچوونەوە
مایکڵ ڕۆبن و برایەن کەتوڵس

وەرگێڕانی شوان محەمەد
📕 حەوت کۆڵەکە
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سەردەمی پاشایەتی 1925 - 1958
وەرگێڕانی حەسەن جاف
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
نامه رۆمانسیەکانی
ئەحمەد شاملۆ بۆ ئایدا

لە وەرگێرانی: مقداد شاسواری
ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
...[1]
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
ڕۆمانی مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
نووسینی کاروان کاکەسوورە


چاپکراوی ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
ئاسۆ بیارەیی [1]
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
👫 ئەحمەد ئاڵتان
ئەحمەد ئالتان
ساڵی 1950 لە ئانکارا لە دایک بووە.
ژمارەیەک ڕۆمانی نوسیوە، کە ئێستا بە پڕفرۆشترین کتێب لە تورکیا دادەندرێن.
چەندان خەڵاتی لە ناو تورکیا و دەرەوە وەرگرتووە.
ساڵانێکی زۆر، سەروتارنوس ب
👫 ئەحمەد ئاڵتان
📕 وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانی
وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانەکەی
نوسینی محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
وتارێک لەسەر دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
وتارێک لەسەر حەسەن کامکاران
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
📖 ئەتا کورد
(ئەتاکورد)
نوسەر و ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنوسی تورک
ئەحمەد ئالتان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سوهاد عەبدوڵڵا(سوهاد هەولێری)
چ دەبێت، ئەگەر مستەفا کەمال ئەتاتورک، ژەنەڕالێکی عوسمانی بووبایە، بەڵام لە شاری
📖 ئەتا کورد
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954

بەردەم ستودیو رفیق
خوالێخۆشبوو کامل محمود آفندی (مامۆستا کاملی ئەحیا)

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەویە کە جادەکە یەک سەیارەشی پيوە نییە تەنها عەرەبانەیەکی نەوت بە ناوەراس
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
کۆمەلێک نووسەر
وەرگێران بێستون عەبدولکەریم
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
ناوی کتێب: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
نووسینی: د. زرار سدیق تۆفیق
بابەت: مێژوو

بەرهەمێکی ناوازە و پڕ لە زانیاری لەبارەی مێژوو و کلتووری کورد و ناوچە جیاواز و کەس و کەسایەتییە دیارەکانی کو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
ناوی کتێب: چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح... نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

لە کاتێکدا یاناکۆس بەو جۆرە لەگەڵ خۆیدا دەدوا و بەڕێگەوە بوو، باوە گریگۆریس بە جبە ڕەنگ گوڵ گەزنەییەکەیەوە، پش
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
📕 مێژووی میدیا
ناوی کتێب: مێژووی میدیا
ن: دیاکۆنۆف ئیگەر میخایڵۆفیچ
وەرگێڕانی : د.پێشەوا خالید
پێدا چوونەوە لەلایەن : مامۆستا کەمال نووری مەعرووف
بەرهەمێکی مێژوویی ناوازە و پڕ زانیاری....
چاخی بەردین، بەرد و
📕 مێژووی میدیا
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
ناوی کتێب: ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
نووسینی: نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

کاتێ تەمەنم بووە پێنج ساڵان، ژنەمامۆستایەکیان بۆ گرتم تا لەسەر تەختەڕە ش فێری کێشانی هێڵ و بازنەم بکات. ئه و کار
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
👫 کەسایەتییەکان
نەجیبە محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
قابیل عادل
👫 کەسایەتییەکان
شاپور عەبدولقادر
✌️ شەهیدان
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
👫 کەسایەتییەکان
سیروان عەبدولکەوەند
📖 بابانەکان سلێمانیان دروستکرد یان سلێمانی ئەوانی دروستکرد؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بابانەکان سلێمانیان دروستکرد یان سلێمانی ئەوانی دروستکرد؟
هەموو ساڵێک یادی دروستکردنی شاری سلێمانیسلێمانی دەکرێتەوە و هەندێک کەسیش پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن و تۆزێک مشتومڕیش لەسەر ڕۆژی یادکردنەوەی شاری سلێمانی دروست دەبێت، بەڵام هەرگیز گفتووگۆیەکی قوڵ لەسەر ناسنامەی سلێمانی و مێژووی زۆر دێرینی ئەو ناسنامەیە نایەتە کایەوە. وەک زۆر لە بۆنەکانی ترمان ئێمە لایەنی ڕووکەشی سلێمانیمان بۆ گرنگە وەک لە تێگەیشتنێکی قوڵ و وورد. ناسنامەی سەرەکی سلێمانی لە دووخاڵی سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە کە ئەویش یاخی بوون/هەڵمەت و قوربانی و ڕۆشنبیری بوونیەتی و ئەمڕۆ بنەچەی بەشێکی ئەو ناسنامەیە بە تەواوی بە بابانەکانەوە گرێ دەدرێت و زۆر جار ئاماژە بە سێ کوچکەی بابان دەکرێت کە شاعیران نالینالی و سالم و کوردین. وا ئەمساڵیش 2019 یادی دامەزراندنی سلێمانی دێتە پێشەوە و پرسیارێک گرنگە کە بیکەین ئەوەیە کە ناسنامەی ڕۆشنبیری و ملنەدانی ئەم شارە، بابانەکان دایانڕشتووە و لەوانەوە دەستیپێکردووە یان بنەچەیکی دێرنتری هەیە؟
ناوچەی شاری سلێمانی بەهۆی ئەو زنجیرە شاخانەی کە دەوری داوە، جۆرێک لە پاراستنی سروشتی هەبووە و سوپای بێگانە بە ئاسانی نەیتوانیوە دەستی بە ناوچەکە بگات. نزیکی چوار هەزار و دوو سەد ساڵ لەمەوبەر پادشای ئەکەدی لەوپەڕی دەسەڵاتیدا ئەمجا توانیویەتی دەستی بە ناوچەکە بگات و لۆلۆییەکان کە خەڵکی رەسەنی ناوچەکە بوون، بۆ ماوەیەک لەو ناوچانەدا بشکێنێت. شکاندنی سوپای ئەو دەڤەرە هێندە بۆ نارام سینی ئەکەدی گرنگ بووە، لە پەیکەرێکی مێژووییدا ئەو ڕوداوەی نەخشاندووە و ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی لۆڤەر پارێزراوە. لە ڕاستیدا تێکستی زۆر دێرین و وورد لەسەر ناوچەی سلێمانی هەیە. هەندێک لەم تێکستانە پێش دروستکردنی بەنداوی دوکان دۆزراونەتەوە و ئەوانی تری لە ئەرشیفی ئەکەدی و ئاشوریدا دۆزراونەتەوە و هەندێکی تریش لەم دواییەدا لە ناوچەی سلێمانی دۆزراونەتەوە کە هێشتا نەخوێنراونەتەوە.
یەکێک لەو تێکستە گرنگانە هی پادشای ئاشوریە کە نزیکی دوو هەزار و نۆ سەد سەد ساڵ لەمەوبەر دێتە ناوچەکە. ئەوەی مایەی سەرنجە هەندێک لە ناوچەکان ناویان وەک خۆی ماون. بۆ نموونە چەمی ڕەزان کە پێش گەیشتنی بە ناوچەی سلێمانی پێیدا ڕۆیشتووە، بە (ڕەدان) ناوی دەبات. بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە لە زمانی ئاشوری و ئارامیدا زۆربەی جار پیتی (ز) دەکرێتە (د)، بۆ نموونە (هەزەبان) یان لە ئارامیدا کردۆتە (ئەدیاب/ئەدیابین). بەو جۆرە ناوەکە ئەوساش بۆ باوباپیرانمان هەر (ڕەزان) بووە لەبەر ئەوەی کە لە تێکستەکانی هەورامانیشدا کە تەمەنیان زیاتر لە دوو هەزار ساڵە، وشەی (ڕەز) وەک خۆی بەکارهاتووە. دواتر دێتە ناو شاری سلێمانی کۆن، ئەو کات هەرچەندە شارەکە وەک ئەمڕۆ دروست نەکرابوو، بەڵام گوندەکان کە دواتر لە سەردەمی بابانیدا بوونەتە بناغەی شارەکە هەبوون. پادشای ئاشوری لە شوێنی شاری سلێمانی ئەمڕۆدا ناوی (ئیماڵی) دەهێنێت. لە ڕاستیدا بەپێی ئەوەی کە زۆربەی لێکۆلەران ئەو شوێنە بە شوێنی شاری سلێمانی ئەمڕۆ دەستنیشان دەکەن، لەوە دەچێت (ئیماڵی) هەر گوندی (مەڵکەندی) بێت کە دواتر بووەتە گەڕەکێکی سەرەکی سلێمانی. پێدەچێت کە ناوی گوندەکە لای کوردەکان لەو سەردەمەدا بریتی بوو بێت لە (ئیماڵکەندی) ئیماڵ/کەند، لەبەر ئەوەی کە ناوەکە لێکدراوە و لای کوردەکان (کەندی ئیماڵ) بووە، بۆیە ئاشوریەکان ناوی (کەند) یان نەهێناوە کە مانای هەیە و هەر بەشی یەکەمیان ناوهێناوە. ئەوە لەگەڵ ناوی تری کوردی دێریندا لە زمانی ئارامیشدا کراوە. بۆ نموونە لە ناوی(هەزەبان) دا ئەوان تەنها بەشی (هەزەب) یان نووسیوە و کردوویانەتە (ئەدیاب) لە کاتێکدا پاشگری (ان) پاشگرێکی کوردی دێرینە بە مانای (دەڤەر، شوێن) دێت، ناویان نەهێناوە. ئەوە دێرینی گەڕەکی مەڵکەندی نیشان دەدات و لە ڕاستیدا مەڵکەندی یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری سلێمانی. دەبێت ئەوە بزانرێت لەکاتی هەڵکەندنی هەندێک بازاڕی سلێمانیدا شوێنەواری دێرین دۆزراوەتەوە، واتە شوێنی شارەکەی ئەمڕۆ شوێنەواری کۆنی تێدا بووە و ئەوەش دێرینی شارەکە دڵنیادەکاتەوە. بەڵام بەداخەوە سەرەڕای ئەوە لێکۆڵینەوەی وورد و کاری باشی تێدا نەکراوە. هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە دواتر لەبەر خاتری بازاڕەکان زوو داپۆشراون.
پادشای ئاشوری دێتە شارێک لەکن چیای (ئەزمڕ) و بە (زەمڕو) ناوی دەهێنێت. لەوێدا لەگەڵ سوپای ناوچەکە جەنگێکی گەورە دەکات و دواتر ڕوودەکاتە (بەرزنجە) و ئەو بە (پەرسندو) ناوی دەهێنێت. بەو جۆرە (ئەزمڕ) بە (زمڕو) و (بەرزنجە) بە (پەرسندو) ناوی هاتووە. پێش ئەوەی بگاتە ئەزمڕ، پادشای ئاشوری کە دەگاتە شاخی پیرەمەگرون، ئەو دەیبەستێتەوە بە چیرۆکەکەی نوحەوە، کە ئەو سەردەمەش داستانی خەڵکی ناوچەی کوردستان بووە پێش ئەوەی کە دواتر بچێتە ئاینەکانەوە. بەستنەوەی ناوچەکە بە داستانی نوحەوە، گرنگی ناوچەکە لە داستانەکانی مێسۆپۆتامیا دەخاتە ڕوو.
لەو سەردەمەدا ناوچەی دۆڵی سلێمانی بە گشتی بە زاموا ناسراو بووە و شوێنێکی گرنگ بووە. پادشای ئاشوری کە دەیگرێت، دەڵێت قەڵای کاسیەکان لەو ناوچەیە کۆن بوو بوو و نۆژەندم کردەوە و ناوم نا (دێر ئاشور). کە لەوە دەچێت هەر ئەو ناوە بێت کە کوردەکان دواتر (دێر) ی ئاشوریان کردبێتەوە بە (شار) و ناوەکەیان کردووە بە (شار ئاسور) و دواتر لەسەر زمان گۆڕاوە بۆ (شاراسور/شارەزوور). لە ڕاستیدا ئەو قەڵایەی کە پادشای ئاشوری ئاماژەی پێدەکات، لەوە دەچێت نزیک شارۆچکەی عەربەتی ئەمڕۆ بووبێت و بە درێژایی مێژوو لەوێدا ئەو قەڵا گرنگە هەبووە کە دواتریش لە سەرچاوە ئیسلامیەکاندا ناوی هاتووە و بە قەڵایەکی گرنگ ناوی هێنراوە و باس دەکرێت کە دیوارەکەی هێندە پان بووە ئەسپسوار بە ئاسانی لەسەری ڕۆیشتووە. سەرچاوە ئیسلامیەکان تۆزێک زیادڕەوی دەکەن لە وەسفی قەڵاکەدا کە گوایە ئەسکەندەری مەقدونیش بۆی نەگیراوە و پێغەمبەر داود خۆی دوعای پاراستنی بۆ قەڵاکە و خەڵکەکەی کردووە. هەروەها سەرچاوە ئیسلامیەکان دەڵێن خەڵکەکەی هێندە یاخی و کەلە ڕەقبون، نەچوونە ئاینی ئیسلامەوە هەتاوەکو ئیسلام لێیان بێ هیوا بووە. هەندێک ئەفسانە لە ناوچەکەدا دەگێردرێتەوە کە پشتگیری لە بنەچەی ئەو ڕاستیە مێژووییە دەکەن (دواتر بابەتیان لەسەر دەنووسم).
ناوچەکە زۆر لەو سەردەمەش دێرینترە و لە سەردەمی پێش مێژوودا ئەو ڕۆڵەی دەردەکەوێت. گوندێکی وەکو بێستان سور کە نزیک شاری سلێمانیە، تەمەنی نزیکی یانزە هەزار ساڵە و یەکێکە لەو گوندانەی کە سەرەتای نیشتەجێبوونی مرۆڤی تێدا ڕوو داوە. ئا لەوێدا یەکێک لە کۆنترین تۆڕی ماسی لە جیهاندا دۆزراوەتەوە کە تەمەنی بە نزیکی هەشت هەزار و پێنج سەد ساڵ دەخەمڵێنرێت (پێشتر بابەتم لەسەر نووسیوە). تێکستەکان لەسەر ناوچەی دۆڵی سلێمانی ئەوە نیشان دەدەن کە ناوچەکە زۆر ئاوەدان بووە و یەکێک لە ناوەندەکانی دەستپێکردنی شارستانیەتی مرۆڤایەتی بووە. پێش هاتنی ئەکەدیەکان، واتە زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر، دەوڵەتە شارێکی زۆر گرنگی تێدا بووە کە ناوەندی دەسەڵاتی لۆلۆییەکان بووە بە ناوی سومیروم و پادشای ئەو دەوڵەتە تێکستی مێژوویی و پەیکەری لێ بەجێماوە. بەداخەوە هەتاوەکو ئەمڕۆ ئەو شارە نەدۆزراوەتەوە، کە دەشێت لەو شارەدا هەزاران پارچە تێکست بدۆزرێتەوە و دەرگایەک لەسەر چۆنێتی ژیان و لایەنی فەرهەنگیی ناوچەکە لەو سەردەمەدا بخاتە ڕوو.
پێش هاتنی ئیسلام چەندین کەسایەتی گرنگی کریستیان لەو دۆڵەوە هاتوون. وەک جبرائیل شارەزووری و برایم شارەزووری و چەندین کەسایەتی تر کە خەڵکی ئەم دەڤەرە بوون. دواتر لە سەردەمی ئیسلامدا ڕۆڵی شارەزوور یان دۆڵی سلێمانی بە ڕوونی دەرکەوتووە. یاقوتی حەمەوی (1179-1229ز) کاتێک کە باسی شارەزوور دەکات و زۆربەی زانیاریەکانی لە ئیبن مهەلهەل (سەدەی دەیەم ژیاوە) ەوە وەرگرتووە، بە ڕوونی دوو ناسنامە سەرەکیەکەی ئەو سەردەمەی سلێمانی ئاماژە پێدەکات کە بریتین لە یاخی بوون و ڕۆشنبیریی. سەرەتا یاقوت دەڵێت کە خەڵکی ئەو ناوچەیە هەمووی کوردن و یاخین لە دەسەڵات و خەلیفەکان و هەردەم میرەکانیان لە خۆیانن، واتە کوردن. یاقوت ئاماژە بە زانایی خەڵکی ناوچەکە زۆر بە ووردی دەکات و دەڵێت:
(ئەوە بوو لەو دەڤەرەوە خەڵکانێکی ڕێزدار ومەزن وپێشەنگ وزانا وناودارانی دادوەر ولێکۆڵەرانی وەها هاتنە پێشەوە کە بەدەر بوون لەدیارییکردن و دەروون دەرەقەتی ژماردن ودرێژلەسەرچوونیان نەدەهات، لەو دادوەرانە ئەوەندە بەسە باسی نەوەکانی شارەزوورییت بۆ بکەم لە پایەبڵندیی قەدر وڕێز و مەزنیی خانەوادە ونشینگە وگەورەیی کردار وناوبانگیان، کە من نەمزانییوە ونەمبیستووە لە هەموو ئیسلامدا هێندەی ژمارەی ئەوان دادوەر لەیەک خانەوادە ونشینگەوە دادوەریی گرتبێتە دەست، هەروەها نەوەکانی عەسروونیش کە دادوەرن لەشام وپێشەنگن، و لەنێویاندا سەرمەشقی لێکجوداکردنەوەی حەڵال وحەرامن وزۆری تر وخەڵکانی تری زۆریش جگە لەوان، لە لێکۆڵەرانی شافیعی مەزهەب، کە خۆێندنگەکان لەوان پڕە وجمەی دێت). دکتۆر عەبدوڵا حەیانی عەرەب لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ساڵی 2011 پێی هەستاوە و تایبەتی کردووە بە کەسایەتیەکانی شارەزوور و ئاماژە بە ڕۆڵی ڕۆشنبیریی شارەزووریەکان دەکات دەڵێت (زۆربەی ئەوانەی کە قازی بوون لە بەغدا، شام، موسڵ و حەلەب، شارەزووری بوون). ئەویش هاوشێووەی یاقوتی حەمەوەی هەمان سەرسوڕمانی خۆی لە ژمارەی زاناکانی ئەو دەڤەرە لە مێژوودا دەخاتە ڕوو و لەو لێکۆڵینەوەیدا ناوی دەیان کەسایەتی شارەزووری دەهێنێت کە لە بواری جیاجیادا پسپۆڕ بوون.
لە ڕاستیدا سەدان کەسایەتی و زانای شارەزووری گرنگی دۆڵی سلێمانی لە سەردەمی ئیسلامدا هەبوون، کە هێشتا دەزگا کوردیەکان ئاشنای زۆرینەیان نین. یەکێک لەو کەسایەتیە جیهانیانە شەمسەدینی شارەزووریە. لە ڕاستیدا گەر شەمسەدین فەیلەسوفێکی ئینگلیز یان فەرەنسی بوایە ئەمڕۆ جیهان و کوردیش ئاشنا دەبوو بە فیکری ئەو پیرمەندە. مرۆڤ کاتێک کتێبەکانی شەمشەدین دەخوێنێتەوە، شەرم لە هەلومەرجی ڕۆشنبیری ئەمڕۆ دەکات کە ئەو زانایە نزیکی هەشت سەد ساڵ لەمەوبەر لە چ ئاستێکی فکریدا بووە. دەرکەوتنی ئەم کەسایەتیانە لە ناوچەکەدا بەردەوام بووە و لەم پێنج بۆ شەش سەد ساڵەی دواییش بەردەوام کەسایەتی گەورەی جیهانی هێناوەتە کایەوە. لەوانە برایم کوردی گۆرانی شارەزووری (1614-1690ز)، مەولانا خالیدی نەقشبەندی (1773-1827ز) و سوڵتان سەهاک-ی بەرزنجیی کەسایەتی و پیرمەندی مەزنی یارسانەکان کە خەڵکی ئەم دەڤەرە بووە و نزیکی حەوت سەد ساڵ لەمەوبەر سەبارەت بە کەعبەکردنی بەرزنجە بۆ کورد دەفەرموێ:
عیسا باوەما، عیسا باوەما داود تۆ بزا عیسا باوەما
شێخو بەرزنجە و حاجی و کاوەما چێگا ئاخر مۆر فەرەن لاوەما
سوڵتان سەهاک ێژێت (داود، شێخ عیسا باوکمە و بەرزنجە لە جیاتی حەج و کەعبەی منە و ئەمانە فەرز و پیرۆزن بۆ من).
بەو جۆرە دەڤەرەکە هەمیشە ئەو هەڵکەوتە جوگرافیەی وایلێکردووە کە تەنانەت خەڵکەکەی هەوڵ بدەن حەج و کەعبەش لە ناوچەکەی خۆیاندا دابنێن و تا ساڵی سیەکانیش ئاماژە بە بەردە ڕەشەکەی مزگەوتی بەرزنجە کراوە و پێم وابێت ئەمڕۆش بەردە ڕەشەکە هێشتا لە دیواری مزگەوتەکەی بەرزنجەدا مابێت کە چیرۆکێکی دوور و درێژی لەسەرە.
دۆڵی سلێمانی بە درێژایی مێژوو ناوەندێکی کوردی بووە و هەڵکەوتە جوگرافیەکەی وایلکردووە کە هەمیشە ملی بە دەسەڵاتدارانی بێگانە نەدابێت جا ئەو دەسەڵاتدارە خەلیفەی بەغدا بووبێت یان هەر دەسەڵاتدارێکی تر. هەرچەندە ناوچەکە لەلایەن بێگانەوە چەندین جار داگیرکراوە، بەڵام هەمیشە ڕۆحێکی بەرەنگاربوونەوەی تێدا زیندوو بووە و دەسەڵاتی وەرگرتۆتەوە. جا کاتێک کە بابانیەکان لە ساڵی 1784 ز دا شاری سلێمانی نوێیان دروستکردووە و لە قەڵاچوالانەوە پایتەختی ئیمارەتەکەیان هێناوەتە ئەوێ، سەدان ساڵ پێش بوونی بابانەکان ئەو ناوچەیە مەڵبەندی پیرمەند و کەسایەتی جیهانی بووە. بۆیە ڕاستە سلێمانی نوێ وەک شار لەلایەن بابانەکانەوە دروستکراوە بەڵام سلێمانیی وەک فەرهەنگ و مێژوو و ناسنامەکەی، زۆر لە بابان دێرنترە و سەدان ساڵ پێش هاتنی بابانەکان ئەو دۆڵە دوو کاراکتەرە تایبەتەکەی خۆی هەبووە، مل نەدان بە دەسەڵات و بێگانە و ڕۆشنبیری.
بەداخەوە ئەمڕۆ بۆچوونێکی هەڵەی بێ بنەما لە ناو خەڵکدا وەک ڕاستی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە دەڵێت لایەنی ڕۆشنبیری سلێمانی لەگەڵ دامەزراندنی شاری سلێمانی لەلایەن بابانەکانەوە دەستیپێکردووە و زۆر جار سێ کوچکەکەی بابان، واتە سێ شاعیرەکە کراون بە پێشەنگی ئەو لایەنە. بەڵام خوێندنەوەی چەند پەڕەیەکی کتێبە تەمەن هەشت سەد ساڵەکانی پیرمەند و فەیلەسوفی جیهانیی شەمسەدینی شارەزووری و ناسینی دەیان کەسایەتی مەزنی مێژوویی ئەو دەڤەرە بە تەواوی بۆمان دەردەخات کە چەند بە هەڵە لە ڕەگی فەرهەنگیی ئەو ناوچەیە گەیشتووین و لە ڕابردوودا و پێش دەرکەوتنی بابانیەکان ئاستی خوێنەواری کەسایەتیەکان لە کوێدا بووە. ئەم دۆڵە لە سەردەمی نوێشدا کەسایەتی وەک مەحوی، بێکەس، شێرکۆ بێکەس، تۆفیق وەهبی، پیرەمێرد، موستافا پادشای یاموڵکی، حەپسەخانی نەقیب، ئەمین زەکی و سەدان کەسایەتی تری هێناوەتە کایەوە. دیارە بابان دەوڵەتێکی گرنگی کوردی بووە و ڕۆڵێکی گەورەی لە مێژووی ناوچەکەدا هەبووە، بەڵام ئەوە ئەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە پێش هاتنی بابانەکان بۆ ناوچەی دۆڵی سلێمانی، ئەو شارە ناوەندێکی فەرهەنگیی و یاخی بوون بووە لە دەسەڵات.
وەک زۆر لە ناوچەکانی تری کوردستان، ئێمە هێشتا ئاگاداری زۆر ڕووی مێژوویی سلێمانی نین و یادێکی زیاتر ڕووکەشیی بۆ دەکەین. بۆ نموونە هەتاوەکو پێش جەنگی جیهانی یەکەم سلێمانی ناوەندی چەک دروستکردن بووە و نزیکی 150 شوێنی چەکسازی تێدا بووە کە بەشی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تفەنگیان دروستکردووە. مارک سایکس دەڵێت کە کۆپیەکی زۆر باشی تفەنگی (مارتینی پیبۆدی) لە سلێمانی دروستکراوە (بڕوانە وێنەکەی ناوەڕاست). هەتاوەکو سەد ساڵێک لەمەوبەر هێشتا ئەو دەرگایەی کە ئەوڕەحمان پادشای بابان لە دەربەندی بازنیان دروستیکردبوو بۆ بەرگریکردن لە سلێمانی بەرامبەر بە سوپای تورکی داگیرکەر، هێشتا پاشماوەکەی دەبینرا. زیاتر لە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەریش باوباپیرانمان لەوێدا بەرامبەر سوپای ئاشوری و لەوێدا داکۆکیان لە دۆڵی سلێمانی کردبوو. کێ دەڵێت ئەوڕەحمان پادشا هەر لەسەر ئەو شوێنەواری دەرگا دێرینەکە ئەوەی دروستنەکردبێت؟
جا ئەمڕۆ دانانی شاری سلێمانی وەک شارێکی داهێنەر لە بواری ئەدەبدا لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی یۆنسکۆوە ڕێکەوت نیە و بەستنی سلێمانی بە ئەدەبەوە بنەچەیەکی مێژوویی دێرینی هەیە. وا دیسان 14 ی مانگی یانزە، ڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی نزیک دەبێتەوە، بە بڕوای من بەستنەوەی هەموو لایەنی فەرهەنگیی سلێمانی بە بابانەوە، زوڵمە لە مێژووی دۆڵی سلێمانی و لە هەمان کاتدا تەڵخکردنی تێگەیشتنمانە لە مێژووی ئەو دەڤەرە، لەبەر ئەوەی لە ڕاستیدا و لە ڕووی فەرهەنگیەوە سلێمانی بابانی دروستکردووە نەک پێچەوانەکەی.
نووسینی سۆران حەمەڕەشسۆران حەمەڕەش
تێبینی:
- ئەم بابەتە هەوڵی نووسینەوەی مێژووی سلێمانی نیە زیاتر ئاوڕدانەیەکە لە ناسنامەی ئەو دەڤەرە و بەهەند وەرگرتنی ڕابردووی دێرینیەتی کە ئەمڕۆ بە هەڵە تەنها بەستراوەتەوە بە بابانەوە. دیارە بابانەکان ڕۆڵی گرنگیان هەبووە بەڵام ناسنامەی فەرهەنگیی دەڤەری سلێمانی زۆر لە بابانەکان و سێ کوچکەکەی دێرینترە.
- لەم بابەتەدا مەبەست لە دۆڵی سلێمانی، ئەو ناوچەیەیە کە بە درێژایی مێژوو بە شارەزوور لە قەڵەم دراوە. لە ڕابردوودا شارەزوور هەم ناوچەیەک بووە و هەم شارێک ناوەندی ئەو ناوچەیە بووە کە پێدەچێت لە شوێنی شاری عەربەتی ئەمڕۆدا بووبێت.
- کوردی هیچ ناوچەیەک لە کوردی ناوچەیەکی تر جیاواز نیە، کۆمەڵێک هەلومەرج و فاکتەری جیاواز ناسنامەی ناوچەیەک لە ناوچەیەکی تر جودا دەکاتەوە.
- وێنەکانی چەپ و ڕاست لە سەدەی ڕابردوودا لە سلێمانی گیراون و ئەوەی ناوەڕاست وێنەی ئەو چەکەیە کە کۆپیەکەی لە سلێمانی دروستدەکرا و بە (مارتینی پیبۆدی) ناسراوبووە.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سۆران حەمەڕەش
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-11-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سۆران حەمەڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-11-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 14 2019 9:33AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 14 2019 3:23PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 14 2019 3:23PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 965 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.140 KB Nov 14 2019 9:38AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 داستانی بیگ-بانگ
  📖 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
  📖 وتارێک لەسەر گوندی هەج...
  📖 وتارێک لەسەر د. محەمەد...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
نەجیبە محەمەد
رۆژی 18-04-2011 لە گەڕەکی راپەرینی قەزای رانیە ژنێک بەناوی نەجیبە محەمەد، 30 ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لە دوای خۆی سێ منداڵی بە ناوەکانی (شاهۆ و شانۆ و شاهین) بەجێهێشت. نەجیبە پێشتر لەنێو بازاڕی رانیە کاری بەرگدرووی دەکرد.
نەجیبە محەمەد
قابیل عادل
چالاکێکی چەپ بوو، ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. رۆژی 18-04-1998 لەگەڵ شاپور عەبدولقادری هاوڕێی تیرۆرکران.
قابیل عادل
شاپور عەبدولقادر
چالاکێکی چەپ بوو، ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. رۆژی 18-04-1998 لەگەڵ قابیل عادلی هاوڕێی تیرۆرکران.
شاپور عەبدولقادر
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
لەشارۆچکەی‌ تەکیەی‌ کاکەمەند لەدایکبووە، لە چەمچەماڵ، لەساڵی‌ 2004 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی‌ پێشمەرگایەتی‌ فەوجی‌ 3ی‌ لیوای‌ 116 بووە، لەنزیک گووندی‌ بان شاخ-ی‌ لە رۆژی 18-04-2015 سەر بەقەزای‌ داقوق شەهیدبوو.
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
سیروان عەبدولکەوەند
ساڵی1959 لە شاری سنە لە دایک بوو، ساڵی 57 و پاش راپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی رژیمی پاشایەتی لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو، سەردانی بنکەکانی کۆمەڵەی لە شاری سنە دەکرد و وەک کەسێکی هەڵسووڕاو و تێکۆشەر کاری دەکرد و یارمەتیدەری هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو.
ساڵی 1371 هاتە ناو ریزەکانی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە مەیدانی پێشمەرگایەتیشدا کەسێکی تێکۆشەر و خۆشەویستی ناو دڵی هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو.
ساڵی 76 بە هۆی چالاکبوونی لە ئەرک و کارە پێسپێردراوەکانی وەک ئەندامی کۆمەڵە وەرگیرا.
پاش هاتنەدەری کۆمەڵە
سیروان عەبدولکەوەند

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)