کارگەیەک لە ئاکرێ دەتوانێت ڕۆژانە 30 تۆن مریشک بخاتە بازاڕەوە
کارگەیەکی مریشک لە
ئاکرێئاکرێ لەدوای ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکییەوە، فرۆشی سێ هێندە زیادیکردووە، لەتواناشیدایە ڕۆژانە 30 تۆن مریشکی بەستوو بخاتە بازاڕەوە.
پاش ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکیی، ڕۆژ بە ڕۆژ خواست لەسەر بەرهەمی ناوخۆ زیاد دەبێت، خاوەنی سەربڕینخانەی ئاکرێ بۆ پەلەوەر بەڕێژەی 20٪ داشکانی بۆ بەرهەمەکانی کردووە، ئەویش بە مەبەستی هاندانی زیاتری هاوڵاتیان بۆ بەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆ، بێ ئەوەی خەرجییەکی زیاتریان لەسەر بکەوێت.
✄ڕۆژانە 30 تۆن مریشکی بەستوو بخاتە بازاڕەوە
سەربڕینخانەی ئاکرێ بۆ پەلەوەر بەڕێژەی 20٪ داشکانی بۆ بەرهەمەکانی کردووە
پێش هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکیی نرخی کیلۆیەک مریشک بە 370 دینار
پاش هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکیی نرخی کیلۆیەک مریشک بە 3100 دینار 3000 دینار بە کۆفرۆشەکان
لە ئێستادا فرۆشی سەربڕینخانەی ئاکرێ سێ هێندە زیادی کردووە
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە عەزیز زاهیر، خاوەنی سەربڕینخانەی ئاکرێ بۆ پەلەوەر وەریگرتووە، پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشکیان بە سێ هەزار و 750 دینار فرشتووە، بەڵام لە ئێستادا کیلۆیەک مریشک بە سێ هەزار و 100 دینار دەچێتە مارکێتەکان و بە سێ هەزار دیناریش دەیدەن بە کۆفرۆشەکان.
هەڵمەتی بایکۆت بەڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەریی لەسەر فرۆشی سەربڕینخانەکە دروستکردووە و فرۆشیان بۆ سێ هێندە زیادی کردووە، بەجۆرێک لە ڕابردوودا ڕۆژانە 500 کیلۆ (نیو تۆن)مریشکیان دەخستە بازاڕەوە، بەڵام ئێستا هەزار و 500 کیلۆ دەخەنە بازاڕەوە، سەرجەم مریشکەکانیش لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک دابین دەکەن.
خاوەنی سەربڕینخانەی ئاکرێ بۆ پەلەوەر ئاشکرایکرد، کە ئەگەر کڕیار هەبێت، ئەوا لەتوانایاندا هەیە ڕۆژانە 30 تۆن مریشکی بەستوو بخەنە بازاڕەوە.
لەئێستادا بەرهەمەکانی سەربڕینخانەکە بەزۆریی لە سنووری پارێزگای دهۆک ساغ دەکرێنەوە، وەک خاوەنەکەشی باسی دەکات، لەدوای دەستپێکردنی هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکییەوە، لە سنووری
هەولێرهەولێر و
سۆرانسۆران کڕیاریان زۆر بووە، دەشڵێت: لە
سلێمانیسلێمانی بریکارمان نییە، ئەگەر بریکار هەبێت دەتوانین مریشک بۆ سلێمانی-ش بنێرین.
[1]