لەماوەی دووساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی بەرنامەی بەرپرسیارەوە کە =KTML_Bold=#شەهیان تەحسین#=KTML_End= پێشکێشی دەکات، کێشەی دەیان کەسی هەژار و کەم دەرامەت و نەخۆش چارەسەرکراوە، کە دیارترینیان چاندنی دڵ و سییەکان بوو بۆ دوو منداڵ، دروستکردنی خانوو بۆ سێ خێزان، دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ گوندێکی سنووری #سلێمانی#، گەڕاندنەوەی قەرەبووی بەشداربووانی گوندی کۆری، تاپۆکردنی پارچە زەوی 4500 پێشمەرگە و دابینکردنی هاوکاری تەندروستی و دارایی بۆ سەدان کەسی دیکە.
لەپێناو کاریگەرییەکانی لە کۆمەڵگەی کوردستان و بە دیاریکراوی بەهۆی ئەو بەرنامەیەی کە لەسەر گێچەڵ پێکردنی شۆفێرانی تاکسی بە ژنان پێشکێشیکرد، شەهیان تەحسین لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەکان FIPP بە شایەنی ئەو خەڵاتکردنە دانراوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەکان FIPP خۆی وەک تۆڕی میدیایی جیهانییش دەناسێنێت. کۆمەڵەیەکی نێودەوڵەتییە و ئامانجی پەرەپێدانی نێوەڕۆکی میدیاییە لە ڕێگەی بەشکردن و گواستنەوەی زانیاری، کاری هاوبەشی فرەلایەن،
دروستکردنی هاوبەشی ستراتیژی. 700 کۆمپانیا و ناوەند ئەندامن لە FIPPدا، ساڵی 1925 لە فەرەنسا دامەزراوە. دواتر بارەگاکەی گوازراوەتەوە بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
فیدراسیۆنەکە دووساڵ جارێک کۆنگرەی جیهانی دەبەستێت و کۆنگرەکە هەرجارەو لە وڵاتێک دەبێت. لە ساڵی 2017 کۆنگرەکە لە مانگی تشرینی یەکەم لە لەندەن بەڕێوەچوو. هاوکات ساڵانە لووتکەیەکی تایبەت بە داهێنەرە دیجیتاڵییەکان لە بەرلین ساز دەکات.
FIPP دووساڵ جارێک گۆڤارێک دەردەکات و نوێترین و سەرکەوتووترین میدیاکاران دیاریدەکات و یەکەم جار بەو گۆڤارە نێوبانگی دەرکرد.
ئەو ڕێوڕەسمەی شەهیان تەحسین وەک پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی ڕووداو بۆی بانگهێشتکراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ UPM ڕێکدەخرێت لە هۆتێلی (پلانێت هۆلیوود) لە لاس ڤێگاس لە ئەمریکا لە ڕۆژانی 12 بۆ 14-11-2019 بەڕێوەدەچێت و خەڵاتکردنەکە لە ئێوارەی ڕۆژی 12-11-2019 یە بەکاتی ئەمریکا.
سیداد لەشکری، پرۆدیوسەری بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی خەڵاتکردنی شەهیان تەحسینەوە گوتی: ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ هەموومان، پێش ئەوە بۆ ئەو منداڵ و خێزانانەی لەماوەی ڕابردوو بەهۆی بەرنامەکەمانەوە دۆخی ژیانیان گۆڕاوە. [1]