هەندێ جار بۆ دژایەتی سەرۆک کۆماری عیراق کە کوردە ئەو دەنگۆیانەیان بڵاو دەکردەوە کە قەناس بەدەستەکان کوردبن و بە ئەمری ئەو ئەو تەقە لەخۆپیشانەران کرابێت، کە چی زۆری نەبرد ئەو دەنگۆیانە پێچەوانە بووەو بەوەتۆمەتبار کرا کە پشتیوانی خۆپیشندانەکان دەکات، لەراستیدا سەرۆک کۆمار لەگەل گویگرتنی خواستی خۆپیشاندانە ئاشتیەکان بوو، دژی ئەوە بوو بە هیز وەلام بدرێنەوە و ئازار بدرێن، چونکە بە پێی دەستوری عێراقی ڕێگە پیدراوە هاوڵاتیان بۆ داخوازی و گەیاندنی دەنگی خۆیان خۆپیشاندانی ئاشتیانە بکەن.
ئیستا ئەبیت هاوڵاتیەکی عێراقی کە گوێی لەهەردوو دەنگۆکە هەبووە، بروا بەکامیان بکات، بروا بەوە بکات، کە لەگەڵ خۆپیشاندەرەکان بووە یان بەراستی بکوژیان بووە؟ هەندێک لەسیاسیەکانیش لەشاشەی تیفیەکانەوە دەرکەوتن و لەوەش زیاتریان وت، ئەوان بی زانیاری ویستیان هەموو کورد بەوە تۆمەتبار بکەن، خەریکی پیلانگیرین، کەچی لایەنی فەرمی کوردی بەرەسمی پشتیوانیان بۆ حکومەتی عادل عەبدولمەهدی دەربری و زۆرینەی جەماوەریش بوونە پشتیوانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە، ئاخر خۆ لەهەموو شوێنێک وایە مەرج نییە ڕای گشتی و ڕای فەرمی حکومەت وەک یەک وابن، لەکوردستانیش هەر وابوو، ئەو دابەش بوونەی لەتەواوی عێراق لەسەر ئاستی حکومەت و شەقام بۆ خۆپیشاندانەکان هاتە ئاراوە، لەهەریمی کوردستانش هەروابوو، چونکە لەکۆتایدا کێشەکانی هاولاتی عێراقی یەک جۆرە و چونە پیشەوەی خواستی شەقامی عیراقی ئەگەر لەچەند خاڵیکیش جیاوازی کەم هەبێت ئەوا دابراو نییە لەخواستی شەقامی کوردی...
لەرابردوودا بۆ هەندێک پرس کە پەیوەست بوون بەئازادی ڕادەربرینەوە، ڕۆشنبیرانی کورد و برایانی نەتەوەکانی تر بەیاننامەی هاوبەشیان دەرکردوە بۆ بەهێز بوونی و سەقامگیری ئازادی ڕادەربرین، بۆ ئەم خۆپیشاندانانەش دەستەبژێرێک لە ڕۆشنبیرانی کورد بەیاننامەیەکی پشتیوانیان بەزمانی عەرەبی دەرکرد، هەموو ئەوکارانە لەروانگەیەکی ڕاستگۆیانەویە بۆ ئەوەی غەمی هاوبەش و خواستی هاوبەشی شەقامی کوردی و عەرەبی کاری هاوبەش و هەماهەنگی پێویستە، بەداخەوە ئێستا سەندیکاو ڕێکخراوە پیشەییەکان توشی دابران بوون، کە دەکرا نەک لەناو عێراقدا بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیهانیش پەیوەندی و هەماهەنگی هەبوایە. ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەوەی سود لەئەزمونی پێکەوە ژیانی دڵخوازانە بکەین، گەر عێراقییەکان بە هەموو ڕەنگەکانەوە پشتیوانی یەکتر نەبن، ئیتر نابێت چاوەرێی دراوسێکان بین بەخەممانەوە بێن، بەشداری کورد لەحکومەتی عێراق و کارەکتەرێکی گرنگی وەک دکتۆر بەرهەم دەکرێت ئەو ڕۆڵە ببینێت کە خواستی زۆرینەیە نەک تەنها دەستە بژێرێکی سیاسی کلاسیک کە ئێستا لەلایەنە شەقامەوە ڕەتدەکرێنەوە.[1]
نووسینی: د.حلمی ڕەسول ڕەزا